riklam

وه‌رشه‌یه‌كی گۆرینی سیستمی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل داده‌خرێت

کوردستان 01:53 PM - 2019-01-20
.

.

به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه‌ وه‌رشه‌یه‌كی گۆرینی سیستمی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵخانه‌كانه‌وه‌ داده‌خریت، و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه‌ به‌كاركردنی نادرێت تا ئه‌وكاته‌ی مۆڵه‌ت بۆ به‌رده‌وامبوونی كاره‌كه‌ی ده‌رئه‌كات.

پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه‌ چه‌ند جارێك خاوه‌نی وه‌رشه‌یه‌كی گۆرینی سیستمی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له‌ به‌نزینه‌وه‌ بۆ غاز  ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا مۆڵه‌ت ده‌ربكات و ئاگادار كرایه‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌قیب ئاوات علی حمه‌ ساڵح - سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ رایگه‌یاند: له‌كاتی سه‌ردانكردنی لیژنه‌كه‌مان بۆ وه‌رشه‌ی گرووپی هێزی غاز LPG  ده‌ركه‌وت كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ بێ بوونی هیچ مۆڵه‌تێك كارده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ لیژنه‌كه‌مان ماوه‌ی 20 رۆژی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی دیاریكرد تاوه‌كو له‌و ماوه‌یه‌دا مۆڵه‌ت بۆ به‌رده‌وام بوونی كاره‌كه‌ی ده‌ربكات.

وتیشی: پاش ته‌واو بوونی واده‌ی دیاریكراو و دووباره‌ سه‌ردانكردنه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان بۆ شوێنه‌كه‌ ده‌ركه‌وت خاوه‌نه‌كه‌ی هێشتا به‌ بێ مۆڵه‌ت كارده‌كات، بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ به‌ بریاری قائیمقامی سلێمانی بریاری داخستنی درا،  رێگه‌ به‌كاركردنی نادرێت تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ت ده‌ر ئه‌كات و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌بێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket