riklam

سلێمانی.. برێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت

کوردستان 01:33 PM - 2019-01-20
.

.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ له‌ دوو شوێنی جیاوازدا ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خورمادا ده‌گیرێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵاش رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بڕیاری له‌ناوبردنی دراوه‌.

له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌دوو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی دا گومان له‌ خراپ بوونی برێكی زۆر خورمای بریه‌م ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌ لێی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و نموونه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كرێت.

له‌باره‌ی بڕی خورماكه‌وه‌، ئازاد نه‌بی - ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بری خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ 1665 كیلۆ ده‌بێت و برێكیان له‌ یه‌كێك له‌ قاتعه‌كانی عه‌لوه‌كه‌ و بره‌كه‌ی تریشیان له‌ دوكانێكی ناو بازاری شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

ئازاد نه‌بی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌ ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ریخستووه‌ ئه‌و بره‌ خورمایه‌ به‌هۆی خراپبوونییه‌وه‌ به‌ها خۆراكییه‌كانی له‌ ده‌ست داوه‌، و به‌ هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌، بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ به‌ بریاری قائیمقامی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براون.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

23.jpg

24.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket