riklam

تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت

کوردستان 01:21 PM - 2019-01-20
.

.

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی تێیدا، تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ماوه‌ی 3 بۆ 4  رۆژ داده‌خرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان كه‌وێنه‌یه‌كی گه‌یشتۆته‌ PUKmedia ئاگاداری هاووڵاتییان كراوه‌ته‌وه‌، له‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 بۆ 4 ڕۆژ  تونێڵی ده‌ربه‌ندیخان  داده‌خرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ چاكسازی تێدا ده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: له‌كاتی داخستنی تونێله‌كه‌ هاووڵاتییان ده‌توانن رێگای سه‌رشاخی به‌رانان به‌كاربهێنن  و رێگه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك ده‌درێ به‌مه‌رجێ بتوانێ به‌ ئاسانی و سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێت.

هه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ی سه‌ر سه‌ده‌كه‌ داخراوه‌  و له‌ ئێستادا هاتوچۆی پێدا ناكرێت.


PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket