riklam

رونكردنه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو

کوردستان 12:55 PM - 2019-01-20
.

.

پۆلیسی سلێمانی له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر دكتۆرێك له‌ شه‌وی رابردوو رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕوداوی‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوی‌ شه‌قامی‌ سالم ده‌دات‌و دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ سێ كه‌س‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئوتومبیله‌كه‌یانی‌ ده‌ركردووه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌شه‌قامی سالم هێرشكرایه‌ سه‌ری، له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ سێ كه‌س‌ ده‌ركردووه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 413 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانی‌  ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئوتومبیله‌كه‌شی‌ ده‌ركردووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌هۆی ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه‌ بوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا هێزه‌كانی‌ پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.

PUKmedia راگه‌یاندنى پۆلیسی‌ سلێمانی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket