riklam

ئێران تۆمه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا ره‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 12:51 PM - 2019-01-20
.

.

ئاژانسی هه‌واڵی  ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو داواكاری گشتی فیدرالی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یدا به‌كه‌سێك كه‌هه‌ڵگری هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی و ئه‌فغانیه‌ و ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ به‌ناوی "عه‌بدولحه‌مید.س"و له‌ناو سوپای ئه‌ڵمانیدا به‌ناونیشانی پسپۆری زمان و راوێژكاری رۆشنبیری كاری كردوه‌ به‌تۆمه‌تی دزه‌پێكردنی زانیاریه‌كان بۆ هه‌واڵگری ئێرانی ده‌ستگیر كرا.

دوێنێ شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌می2019  له‌زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران "بهرامی قاسمی" ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیان نییه‌به‌و كه‌سه‌ ئه‌فغانیه‌وه‌ كه‌به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئێران ده‌ستگیركراوه‌ و پێیانوایه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ خه‌ڵكانێكی له‌دواوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ زیان به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و ئه‌ڵمانیا بگه‌یه‌نن وده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ش به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی"ئیرنا" ئێرانی بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و به‌گشتی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ له‌م قۆناغه‌ ناسكه‌دا.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket