riklam

پۆلیس به‌شوێن ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پزیشكه‌كه‌یان داوه

کوردستان 11:40 AM - 2019-01-20
.

.

لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و پزیشكه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ په‌لامار درا، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار تۆمار كرد.

شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێك ڕێ له‌ دكتۆر به‌ختیار ئه‌مین بارام ده‌گرن و یه‌كێكیان لێده‌دات و دواتر پزیشكه‌كه‌ خۆی ڕزگار ده‌كات و هانا بۆ پۆلیس ده‌بات و ده‌پارێزرێت و تۆمه‌تباره‌كانیش ته‌قه‌ به‌سه‌ر پۆلیس داده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ڕایگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: د.به‌ختیار ئه‌مین بارام سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار تۆمار كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ تۆمه‌تباره‌كان نه‌ناسراون و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ پاسه‌وانی به‌رپرسێك له‌ پزیشكه‌كه‌یان داوه‌.

وتیشی: نازانرێت كه‌ ئایا تۆمه‌تباره‌كان مه‌ده‌نین یان سه‌ربازین و له‌وباره‌یه‌وه‌ پۆلیس سه‌رقاڵی به‌دواداچوونه‌.

شه‌وی ڕابردوو چه‌ند چه‌كدارێك له‌سلێمانی له‌ دكتۆر به‌ختیار ئه‌مین بارام پزیشكی پسپۆڕی گۆڕینی جومگه‌ و شكاوی و ئێسك و نازۆڕ ده‌ده‌ن و سكاڵای له‌دژی ئه‌و چه‌كدارانه‌ تۆماركردووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket