riklam

چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 10:54 AM - 2019-01-20
.

.

هێزه‌كانی پۆلیس له‌ ناحیه‌ی عه‌به‌ت چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه‌ به‌چه‌ند مادده‌یه‌ك داواكراو بوون .

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چوار تۆمه‌تبار له‌ بازگه‌یه‌كی پشكنینی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت هه‌ڵدێن، هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و سنووره‌ دوای تۆمه‌تباران ده‌كه‌ون و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و ده‌ستیش ده‌گیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و ده‌مانچه‌یه‌كدا كه‌ به‌ تۆمه‌تباران بووه‌، دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباران چه‌ندین فه‌رمانی گرتنیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ .

له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ تۆمه‌تباران :
(ب ، س ، ع ) ،(ف ، ح ، ح ) ،(ش ، ع ، ف ) ،(ر ، ك ، غ ) .به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی : 456 ، 457 ،459 و چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزدانی عیراقی راگیراون كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ بنكه‌كانی پۆلیسی (عه‌ربه‌ت ، سه‌چنار ، شارباژێڕ ، سیته‌ك ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ، تاسڵوجه‌ ،حه‌سار ، بازیان ) فه‌رمانی گرتنیان هه‌بووه‌ .

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket