riklam

فۆرد ئیسكپلوره‌ی 2020 ده‌رده‌كات

کوردستان 10:44 AM - 2019-01-20
.

.

كۆمپانیای فۆرد نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ جۆری ئێكسپلوره‌ی به‌رهه‌مهێنا، كه‌ گۆرانكاری ریشه‌یی تێدا كردووه‌ و كێشی له‌ نه‌وه‌كانی پێشخۆی سوكتره‌ و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هاوینی ئه‌مساڵ بگاته‌ بازاره‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.

دوای به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین نه‌وه‌، فۆرد ئێكسپلوره‌ مۆدێل 2020ی ده‌كرد، كه‌ ته‌واو جیاوازه‌ له‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی، چونكه‌ له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی گۆرانكاری زۆری تێدا كراوه‌، كه‌ ده‌بێته‌ كێبڕكێیه‌كی له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تر و هاوشێوه‌ی خۆی له‌ كۆمپانیاكانی تر.

ئێكسپلوره‌ 2020 له‌ ناوه‌وه‌یدا شاشه‌یه‌كی به‌شێوه‌ی ستوونی بۆدانراوه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 8.1 ئینجه‌و ده‌توانرێـت بۆ 10.1 ئینج گه‌وره‌ بكرێت، هه‌روه‌ها گێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردووه‌ به‌ شێوه‌ ڤۆلیۆم، هاوكات شاشه‌ی سه‌ر داشبۆرده‌كه‌ی كه‌ زانیاری خێرایی و رێژه‌ی به‌نزین و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری تێدایه‌ قه‌باره‌كه‌ب 12.3 ئینجه‌ و پێوانه‌ی خێراییه‌كه‌ی له‌ گێچه‌وه‌ كردووه‌ به‌ ئه‌لیكتۆرنی.

ئێكسپلوره‌ 2020 له‌ رووی میكانیكیه‌وه‌  بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌ جۆری EcoBoost V6 ی قه‌باره‌3.0 لیتره‌، به‌ توانای 365 ئه‌سپه‌ به‌ خێرایی سورانه‌وه‌ی 514 نیوتن- مه‌تر، نزمترین جۆری 4 بستۆنه‌ به‌ قه‌باره‌ی 2.3 لیتر كه‌ توانای300 ئه‌سپی هه‌یه‌، ئه‌م بزوێنه‌رانه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ 10 گێری ئۆتۆماتیك، هه‌روه‌ها سیسته‌می پاڵنانی چواری (ده‌بڵ ئه‌كسل)ی بۆ دانراوه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێكسپلوره‌ 2020 له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا بگاته‌ بازاره‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام هێشتا نرخه‌كه‌ی به‌ ره‌سمی ئاشكرا نه‌كراوه‌، ته‌نها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی كه‌مێك له‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی گرانتره‌.

PUKmedia  و/گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket