riklam

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

جیهان 08:44 AM - 2019-01-20
.

.

رووداوەكان:
1550: دەست كشانەوەی بنەماڵەی (زابۆلی ئیزابێلا) لەشاری (ترانسافانیا) بۆ ئەمیری نەمسا (مزدینلەند).
1872: هێزە فەرەنسیەكان لە جەزائیر تێكۆشەر ئەحمەد بومرزاق دەستگیر دەكەن دوای رێبەرایەتی شۆڕشێك دژی داگیركاری فەرەنسی و پاشان لەسێدارە دەدرێت.
1902: مۆركردنی ڕێكەوتننامەی هاوكاری نێوان بەریتانیا و یابان بەناوی (ئەنگلۆ-یابان)ی، وەلاواز بوونی ڕێكەوتننامەی (ئەنگلۆ-ئەڵمانی) لەنێو بەریتانیا و ئەڵمانیا.
1938: مەلیك فاروق مەلیكی میسر، 0ێافیناز زولفەقار) دەخوازێت.كە نازناوی شاژنی ناوازە وەردەگرێت.
1941: سەرەتای داگیركردنی ئەریتریا لە لایەن ئیتالیاوە.
1944: فرۆكەوانی جەنگی پاشایەتی بەریتانی 2300 تەن بۆمب ئاراستەی بەرلین دەكات لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1945: سەرلەنوی دانانەوەی سەرۆكی ئەمریكی فرانكلین رۆزفلت بە سەرۆك بۆ ماوەی سەرۆكایەتی چوارەمن وە تاكە سەرۆك بوو كە سی جار سەرۆكایەتی ئەمركای گرتۆتە دەست و بۆ چوارەم جاریش هەڵبژێردرایەوە.
1949: وتاری سەرۆكی ئەمریكا (تۆرمان) بۆ گەلەكەی بەرپرسیاریەتی لێدانی هەردوو بۆمبی ئەتۆمی شارەكانی (هێروشیما و ناكازاكی) لەساڵی (1945) دەكات كە بە كردەوەیەكی تیرۆریستیانەی جیهانی دادەنرێت.
1953: دوایت ئیزنهاوەر، دەبێتە سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1961: جون كینیدی، دەبێتە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1969: ریچارد نیكسۆن، دەبێتە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1970: زەمین لەرزە لە هوكایدۆ لە یابان بە هێزی6,4 بە پێوەری رێختەر كە بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی 38 كەس.
1974: (عزیز عقراوی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و (هاشم عقراوی و إسماعیل ملا عزیز) ئەندامانی لیژنەی ناوەندی نامەیەكیان ئاڕاستەی بارزانی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، لەنامەكەدا چەند ڕەخنەیەكیان لی گرتبوو بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونیان لەسەركردایەتی كردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی كورد.
1977: جیمی كارتەر بوو بە سەركۆماری ئەمریكا.
1981: رۆنالد ریگان بوو بە سەركۆماری ئەمریكا.
1981: ئێران بارمتەكانی ئەمریكای بەردا دوای 444 رۆژ لە گرتنیانن ئەوەش لە رۆژی دەست بەكار بوونی رۆنالد ریگان وەك سەرۆكی ئەمریكا.
1986: كۆچی دوایی گۆرانی بێژی كورد (ئەیاز زاخولی) لە موێل كەلەدایك بووی شاری دهۆكە.
1987: كەنیسەی ئەنجلسكانی لە بەریتانیا رایگەیاند كە باڵیۆزەكەی لە بەیروت(تیری وایت) رفێنراوە.
1989: جۆرج بۆشی باوك بوو بە سەرۆكی ئەمریكا.
1993: نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەردانی باشوری كوردستانی كرد و ئامادەی پەرلەمانی كوردستان بوو بۆ هەڵسەنگاندنی باری كورد و چۆنیەتی داڕشتنی یاسا جۆراوجۆرەكان.
1995: پردی نێوان گوندی سەكتان و هینرۆپی ناوچەی ڕەواندز تەقێنرایەوە.
1996: هەڵبژاردنی سەرۆكی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی یاسر عەرەفات وەك سەرۆكی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستین.
2001: سەرۆكی ئەمریكا (بیل كلنتۆن) دوای هەشت ساڵ لە دەسەڵات ووتاری ماڵئاوایی بۆ گەلانی ئەمریكا خوێندەوە و هەمان كات (جۆرج بۆش) پۆستی سەرۆكایەتی گرتەدەست كە چل و دووەمین سەرۆك بوو بۆ سەرۆكایەتی.
2001: شۆرشی میللی لە فلیپین جۆزیف ئەسترادای لە سەرۆكایەتی لابرد و خرایە بەندیخانەوە.
2006: سەرۆكی فەڕەنسا (جاك شیراك) لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنی ڕەسمی ڕایگەیاند، ئەویش بەبەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی بەرامبەر بەو ووڵاتە و ڕێكخراو و گروپانەی كەكاری تیرۆریستی لە فەڕەنسا و بەرامبەر فەڕەنسا ئەنجامی دەدەن، هەمان كاتیش دووپاتی كردەوە بەداواكردنی لە ڕژێمی ئێران بەدەست هەڵگرتنی لەدروستكردنی چەكی ئەتۆمی و مل كەچی بۆ داواكانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی یەكیەتی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان.
2006: كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی نوێنەرانی هەمیشە ئێراق ئەنجامی ڕێژەی كورسیەكانی پارت و ڕێكخراو و گروپەكانی عەرەب و كورد و شیعە و سوننەی ڕاگەیاند، كە لیستی ئیتلافی شیعە (128)كورسی بەدەستهێناوە، لیستی هاوپەیمانی كوردستان (53)و، بەرەی تەوافقی ئێراقی (45)و، لیستی ئێراقیە (25)و، حیواری نیشتمانی (14)و، ئەوانی دیكە هەریەكە و كورسیەك.
2006: یارییەكانی جامی میللەتانی كیشوەری ئەفریقای تۆپی پی دەستی پێكرد لە قاهیرە و لەكۆتایی یارییەكان میسر سەركەوتنیان بەدەست هێنا.
2007: سیناتۆر هیلاری كلینتۆن نیازی خۆی راگەیاند بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ساڵی 2008ز وەك نوێنەری پارتی دیموكراتی.
2009: باراك ئۆباما بوو بە سەرۆكی ئەمریكا یەكەمی سەرۆكی ئەمریكی بوو كە بە نەژاد ئەفریقی بێت و ئەو پۆستە وەربگرێت.
2010: سەرۆكی حكومەت د.بەرهەم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ناوەرۆكی بودجەی بۆ یەكەم جار شەفافانە خستە ڕوو.

لەدایكبوون:
1775: ئەندریە ماری ئەمبیر، زانای فیزیا و بیركاری فەرەنسی.
1868: محەمەد فەرید، سەركردەی میسری.
1873: یوهانس فلهلم ینسن، ئەدیبی دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1944ز.
1877: ئەحمەد موحەررەم، شاعیری میسری.
1899: كینجیرو تاكایاناگی، داهێنەری یابانی، یەكەمین تلەفزیۆنی لە یاباندا داهێنا.
1900: كولین كلایف، ئەكتەری بەریتانی.
1910: سوڵتانە یوسف، ژنە گۆرانیبێژی عێراقی.
1910: علال الفاسی، سیاسەتمەداری مەغریبی.
1930: بز ئەلدرن، رائیدی ئاسمانی ئەمریكی.
1931: دافید لی، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1996ز.
1939: عبدالله منێور، سەرەك وەزیرانی ئوردون.
1945: محەمەد جابر، ئەكتەری كوێتی.
1946: دیفید لینش، ئەكتەری ئەمریكی.
1949: ێفیە العمری، ژنە ئەكتەری میسری.
1961: محمود عبدالغفار، ئەكتەری میسری.
1973: شاژن ماتیلد دوقە برابانت، ژنی وەلی عەهدی بەلجیكا پاشا فیلیب دوق برابانت.
1981: ئەوین هار گریفر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1983: ماری یاگوشی، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری یابانی.
1986: ئیبراهیم شەهاب، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

وەفات:
820: ئیمام شافیعی، دامەزرێنەری مەزهەبی شافیعی.
1612: ئیمبراتۆر رودولفی دووەم.ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز.
1936: مەلیك جۆرجی پێنجەم، مەلیكی بەریتانیا.
1983: گارینشیا، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.
1986: ئەیاز زاخولی، گۆرانی بێژی كورد.
1988: عەبدولغەفار خان، سیاسەتمەداری ئەفغانی.
1988: جلال الدین الحمامێی، رۆژنامەنوسی میسری.
1992: محمد عبدالخالق حسونە، دووەم ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.
1994: مات بسبی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.
2008: سوعاد مكاوی، گۆرانیبێژی میسری.
2009: حسێن عەلی مەحفوز، ئەدیب و مێژوونوسی عێراقی.
2011: رینولدز برایس، نوسەر و شاعیری ئەمریكی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی سوێندخواردنی سەرۆكایەتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (چوار ساڵ جارێك).
یەكەم رۆژی بورجی دەلو.

PUKmedia   ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket