riklam

ده‌یان بار هه‌ڵگری چه‌ك ره‌وانه‌ی رۆژئاوا ده‌كرێن

کوردستان 11:36 PM - 2019-01-19
.

.

ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ جاری سێهه‌م ده‌یان بارهه‌ڵگری له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كردوه‌.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا ده‌یان بارهه‌ڵگر له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كراون.

 

وتیشی: ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ له‌ڕێگه‌ی خاڵی سنوری سمێلكاوه‌ له‌ناوچه‌ی فیشخاپوری باشوری كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی قامیشلۆو دواتر به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌دێر ئه‌لزور ده‌برێن.

 

جه‌ختیكرده‌وه‌: شه‌وی رابردوو نزیكه‌ی 100 بارهه‌ڵگری تر ره‌وانه‌ی رۆژئاوا كراون.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket