riklam

دیاله‌ .. هێرشكرایه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان

عیراق 11:25 PM - 2019-01-19
.

.

ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ناحیه‌ی غباره‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پۆلیسی دیاله‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ربه‌ گروپی تیرۆرستی داعش هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس.

 

وتیشی: به‌و هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك به‌سه‌ختی برینداربووه‌و چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

رونیشكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سنوره‌كانی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket