riklam

ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی نه‌وت له‌مه‌كسیك ده‌یان كه‌سی سووتاند

جیهان 10:56 PM - 2019-01-19
.

.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی نه‌وته‌وه‌ له‌ ویلایه‌تی هیداڵگۆی مه‌كسیك ، 66 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 70 كه‌سی تریش برینداربوون.

هاوكات ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌ نه‌وته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیك پاڵاوگه‌ی تولا له‌ ویلایه‌تی هیداڵگۆ بۆرییه‌كی نه‌وت كونبووه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش هه‌وڵی به‌تاڵانبردنی نه‌وته‌كه‌یانداوه‌و له‌وكاته‌شدا ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ روویداوه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و دوای چه‌ند سه‌عاتێك توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ن.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket