riklam

به‌له‌مێك به‌ 120 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێر ئاو ده‌كه‌ویت

جیهان 10:14 PM - 2019-01-19
.

.

رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی كۆچ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به‌ 120 كۆچبه‌ره‌وه‌ دوای‌ ده‌رچونی له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ لیبیا ژێر ئاو كه‌وتووه‌و ته‌نها توانراوه‌ سێ كه‌س له‌سه‌رنیشنانی‌ به‌له‌مه‌كه‌ رزگاربكرێت.

فلافیۆ دی جیاكۆمۆ وته‌بێژی رێكخراوی‌ كۆچ رایگه‌یاندوه‌، به‌ وته‌ی‌ ئه‌و سێ رزگاركراوه‌، ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون 120 كه‌س بووه‌ دوای‌ مانه‌وه‌ی 10 بۆ 11 سه‌عات له‌ ناو ده‌ریادا، به‌له‌مه‌كه‌ ژێر ئاوكه‌وتووه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی رێكخراوی كۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ ناو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون، له‌ وڵاتانی رۆژئاوای ئه‌فریقاوه‌ هاتبوون، 10 كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌ ژن بوون، له‌گه‌ڵ دوو منداڵ كه‌ ته‌مه‌نی یه‌كێكیان دوو مانگ بووه‌.

ئه‌میڕاڵێكی ئیتاڵی به‌ناوی‌ فابیۆ ئه‌جۆستینی به‌ كه‌ناڵی (رای نیوز 24) ره‌سمی‌ وتووه‌، كاتێك سه‌رقاڵی ده‌ورییه‌ك بووین به‌سه‌ر ده‌ریایی ناوه‌ڕاستدا، راسته‌وخۆ نوقم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان بینیووه‌ و هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رزگاربكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌مانی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ ناچاربوونه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

دواتر هه‌لیكۆپته‌رێكی تر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراوه‌ بۆ رزگاركردنی كۆچبه‌ره‌كان، به‌ڵام ته‌نها توانیویانه‌ سێ كه‌س رزگاربكه‌ن، ئه‌وانیش به‌هۆی‌ دابه‌زینی پله‌ی‌ گه‌رمای‌ جه‌سته‌یانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket