riklam

500 هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌ هندستان هاتنه‌ سه‌رشه‌قام

جیهان 09:47 PM - 2019-01-19
.

.

نیو ملیۆن كه‌س له‌دژی بڕیارێكی ناریندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان خۆپیشاندان ئه‌نجامداو داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19-1-2019  له‌دژی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ وڵاتی هندستان، 500 هه‌زار كه‌س كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌حزبه‌ ناڕازییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵدابوو له‌پارێزگای كالكوتا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو دوایانكرد رێگه‌ نه‌درێت پێشێلی یاسا بكرێت و هه‌ڵبژاردنی گشتی دوابخرێت.

له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه‌و هۆشداری درایه‌ حكومه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ كه‌ رێگه‌نه‌دات هه‌ڵبژاردنی گشتی دوابخرێت.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كیش كه‌ پۆلیسی ئه‌و شاره‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران نزیكه‌ی 5 هه‌زار پۆلیس به‌شداری پاراستنی ئارامی شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردوه‌.


PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket