riklam

شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر سزادرا

کوردستان 09:34 PM - 2019-01-19
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌باره‌ی غه‌رامه‌كردنی ئۆتۆمبێلێكی هاتوچۆ له‌ لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ شوێنی نایاسایی وه‌ستاوه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ئه‌و ئه‌و شۆفێره‌ی ئه‌و كاره‌ی كردوه‌ سزا داروه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...
چه‌ند رۆژیكه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی ئوتومبێلیكی هاتوچۆ بڵابۆته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌شه‌قام وه‌ستاوه‌و هاووڵاتیه‌كیش پسوڵه‌ی سه‌ر پیچی بۆ كردوه‌
ئێمه‌ له‌كاتێكدا ده‌ستخۆشی له‌و هاووڵاتیه‌ ده‌كه‌ین كه‌وا ره‌قیبه‌ به‌سه‌ر كاری دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، له‌هه‌مان كات نیگه‌رانی هاتوچۆی هه‌وێیریش به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌نه‌ شیاوه‌ی كارمه‌نده‌كه‌مان ده‌رده‌بڕین و له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌ نه‌شیاوه‌  به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر بڕیاری دا به‌سزادانی ئه‌م كارمه‌نده‌ به‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌
1/سزادانی به‌بڕی 30000 دینار وه‌كو سزای سه‌ر پیچیه‌كه‌
2/به‌ندكردنی بۆماوه‌ی 3 رۆژ
3/گواستنه‌وه‌ی له‌شوفێری وه‌ریگانه‌دان به‌شوفێری كردن بۆ ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ بۆجارێكی تر.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر

19-1-2019


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket