riklam

نوێنه‌رێك: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌رله‌مان بودجه‌ تێپه‌ڕێنێت

ئابوری 07:52 PM - 2019-01-19
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بدرێت.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 19-1-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 به‌رده‌وامه‌، وتیشی: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئه‌نجامدا، تێیدا هه‌ندێ بڕگه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ده‌ستكاری كرا.

شیروان میرزا راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و تێپه‌ڕێنرێت.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket