riklam

په‌رله‌مانتارێك: سۆمۆ رۆژانه‌ 9 ملیۆن دۆلار زیان به‌عیراق ده‌گه‌یه‌نێت

ئابوری 07:08 PM - 2019-01-19
.

.

په‌رله‌مانتارێكی عیراق ئاشكرایده‌كات، كۆمپانیای سۆمۆ رۆژانه‌ نزیكه‌ی 9 ملیۆن دۆلار زیان به‌ عیراق ده‌گه‌یه‌نێت‌و ته‌حه‌دای هه‌ر به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تیش ده‌كات كه‌ توانیبێتی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ ببینێت.

عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق ناسراو به‌ سۆمۆ رۆژانه‌ 8 تا 9 ملیۆن دۆلار زیان له‌ عیراق ده‌دات‌و قازانجی هه‌ندێك له‌ كۆمپانیا گه‌نده‌ڵه‌كانی بواری نه‌وتیش بۆ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو ده‌چێت، له‌كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسان‌و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و په‌رله‌مانی عیراقیان نییه‌.

عه‌واد ته‌حه‌دای هه‌ر به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌كات كه‌ توانیبێتی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ بخوێنێته‌وه‌ یان بیانبینێت.

هاوكات لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لا خزر كازم یاسری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ، عه‌لی نزار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاڕكردنی نه‌وت‌و محه‌مه‌د سه‌عدون به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتێنه‌ر‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی نه‌وت كردوه‌، كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌باره‌گای لیژنه‌كه‌یان ئاماده‌بن‌و سه‌رجه‌م به‌راییه‌كان‌و وێنه‌ی گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی نه‌وت‌و موڵك‌و پشكه‌كانی سۆمۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket