riklam

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ژماره‌یه‌ك خێزان

کوردستان 06:01 PM - 2019-01-19
.

.

پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، به‌چاودێری دكتۆر شێخ عه‌تا، راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و به‌ھه‌ماھه‌نگی چه‌ند خوێندكارێكی خۆبه‌خش له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، نزیكه‌ی 100 ماڵه‌ شه‌ھید و كه‌مده‌رامه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه‌ به‌دابینكردنی (برنج ، شه‌كر، زه‌یت، نیسك، نۆك، خوێ، دۆشاوی ته‌ماته‌، چای وشك).

دابینكردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ بۆ ماڵه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له‌ لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانه‌وه‌، وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌یه‌و هه‌موو ساڵێك زانكۆكه‌ هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ژماره‌یه‌ك خێزان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket