riklam

سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان ئه‌م داوایه‌ له‌ تره‌مپ ده‌كات

جیهان 05:48 PM - 2019-01-19
.

.

سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا داوا له‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات كه‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی خاو هێواش به‌ڕێوه‌ بڕوات، كه‌ بكه‌وێته‌ دوای له‌ ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش له‌ ناوچه‌كه‌.

لینزی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كان له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ داوای له‌ دۆناڵد تره‌مپ كردووه‌ كه‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی خاو هێواش و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌ بچێت، كه‌ بكه‌وێته‌ دوای له‌ ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش له‌ ناوچه‌كه‌، چونكه‌ تائێستا مه‌ترسی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بوونی هه‌یه‌.

 جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ مانگی رابردوودا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا ده‌ركردو ئه‌م بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ندێ وڵات پشتیوانی ئه‌و بڕیاره‌یان كردو زۆرێكیش له‌ وڵاتان پێیان باش نه‌بوو ئه‌وه‌یان راگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌ رێگه‌ بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌ی داعش و به‌هێزبوونه‌وه‌ی خۆشده‌كات.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket