riklam

نرخی غازی ماڵان له‌ هه‌ولێر گران ده‌بێت‌

ئابوری 04:59 PM - 2019-01-19
.

.

نرخی یه‌ك بوتڵ غازی ماڵان له‌شاری ھه‌ولێر گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی 15 ھه‌زار دینارو قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێریش له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندوه‌، هه‌ر بریكارێك نرخی غاز له‌ نرخی دیاریكراو زیاتر بفرۆشێت رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا نرخی یه‌ك بوتڵ غاز له‌ هه‌ولێر به‌ 7 ھه‌زار و 500 دینار بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی كه‌می غازه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی بۆ 15 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش دوو ھێنده‌ نرخی غاز گران بووه‌، ھه‌روه‌ھا به‌پێی زانیارییه‌كان ھۆكاری گران بوونی نرخی غاز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی سه‌رمادا بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ به‌كار ده‌ھێنرێت و له‌ ئێستاشدا خواست له‌سه‌ر به‌كارھێنلنی زیاتر بووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له‌هاووڵاتییان ده‌كات هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دابه‌شكردنی غاز، له‌ نرخی خۆی غازی به‌گرانتر فرۆشت ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و بریكارنامه‌كه‌ی وێنه‌ی بگرن و ڕاسته‌وخۆ بۆ په‌یجی قائیمقامیه‌تی بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket