riklam

نوێنه‌ران نه‌یتوانی خوێندنه‌وه‌ بۆ یاسای دادگای فیدراڵی بكات

عیراق 04:43 PM - 2019-01-19
.

.

به‌هۆی بوونی ناكۆكی له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان، بۆ جارێكی تر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامنه‌دا.

مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 19-1-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگرت، وتیشی: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای هاتووچۆ و پڕۆژه‌ یاسای چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی یه‌كه‌ نیشته‌جێیوونه‌ زیاده‌ڕۆكان كرا.

راشیگه‌یاند: هه‌رله‌ دانیشیتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا هه‌ندێ له‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ له‌ كارنامه‌دابوو هه‌ڵبگرێت بۆ دانیشتنی داهاتوو، گرنگترینیان پڕۆژه‌ یاسای دادگای باڵای فیدراڵییه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوو له‌ نێوان فراكسیۆنه‌كان.  

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌ئكید له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت پڕۆژه‌ یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، له‌ كانامه‌ی دانیشتنی داهاتووی نوێنه‌ران هه‌بێت، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket