riklam

سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا: دوای 100 ساڵ هێشتا یه‌كسانی نه‌چه‌سپاوه‌

جیهان 03:49 PM - 2019-01-19
.

.

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دوای جه‌نگ و ماڵوێرانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له‌ نۆڤه‌مبه‌ری 1918 دا دامه‌زراو له‌ 19ی كانوونی دووه‌می 1919 دا واتا دوای دوومانگ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌د ساڵ به‌ر له‌ئێستا بڕیاری ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردن له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی ده‌رچوو به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ جیاوازیه‌كانی نێوان ژنان و پیاوان سڕایه‌وه‌ دوای سه‌د ساڵ له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا پێیوایه‌ هێشتا جیاوازیه‌كان هه‌رماون.

ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له‌به‌رده‌م ده‌سته‌یه‌ك له‌ ژنان  و كه‌سایه‌تی په‌رله‌مانیدا له‌ كۆشكی "بلفیو"ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100ساڵ به‌سه‌ر یاسای مافی ده‌نگدانی ژنان دا  له‌ 19ی كانوونی دووه‌می 1919 دا له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی  وتی:"هێشتا یه‌كسانی ڕاسته‌قینه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا نه‌هاتۆته‌دی و ره‌خنه‌ی توندی له‌و جیاوازیانه‌ گرت، كه‌ تائێستا له‌نێوان ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌دا هه‌یه‌.

وتیشی: ده‌بێت سیاسه‌تی ژنان سیاسه‌تێكی جێگیربێت و هیواشی خواست رێژه‌ی ژنان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیدا ڕوو له‌زیادبوون بوون بێت.

دوای 100 ساڵ و له‌یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌ڵمانیدا به‌دیاریكراوی له‌ 19 ی كانوونی دووه‌می 1919 دا بانگهێشتی ژنان و پیاوان كرا تا پێكه‌وه‌ كار بۆ دیموكراسیه‌ت بكه‌ن.

شتاینمایه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا پێی وابوو پرسی ژنان به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ته‌نیا له‌سه‌ر خودی ژنان خۆیان نیه‌ بگره‌ له‌سه‌ر پیاوانیشه‌ تێگه‌شتنیان بۆ ئه‌و پرسه‌ هه‌بێت و هاوكاریان بن.

پرسی ژنان له‌ ئه‌ڵمانیا پرسێكی هه‌ستیاره‌ سه‌ره‌ڕای سه‌روه‌ری یاساو نه‌بوونی جیاوزی له‌چاوی یاساوه‌، به‌ڵام هێشتا مافی ژنان  و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌م وڵاته‌شدا وه‌ك خۆی نه‌چه‌سپیوه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی په‌یامنێرێك نیه‌ به‌ته‌نیا به‌ڵكو داتاو زانیاری و لێدوانی به‌رپرسانیشه‌و به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كان وه‌زیری خێزان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ڵمانیا داوایكرد پێگه‌ی ژنان له‌په‌رله‌مان و پۆسته‌كاندا زیادبكرێت نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی یه‌كسانی نه‌چه‌سپاوه‌و ڕێژه‌ی ژنان له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیدا بۆ رێژه‌ی له‌سه‌دا 31% دابه‌زیوه‌ ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی زۆربه‌ی پۆسته‌گه‌وره‌كان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ قۆرخكراوه‌.


PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket