ره‌نجی شكۆمه‌ند
بیروڕا 03:48 PM - 2019-01-19.
نوێترینم له كوردستانی نوێ
ستران عه‌بدوڵڵا
كاركردن له‌كایه‌ی رۆژنامه‌نووسی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی باشی تێدایه
كه لێره به‌س ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌ده‌م و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێ به خودای شانامه‌ی له‌سه‌ر ده‌هۆنمه‌وه:
كاری رۆژنامه‌نووسی به‌رهه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كی زانیاری و رووداو و هه‌واڵییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی شارستانی و شارنشینیشه، بۆیه ره‌هه‌ندێكی كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی هه‌یه.
كاره وه‌ك هه‌ر كارێكی تر، وه‌ك دارتاشی و ئاسنگه‌ری و پزیشكی، به‌ڵام په‌نجه مۆری هونه‌ر و به‌هره‌شی پێوه‌یه.
په‌یامه به‌ڵام په‌یامی زه‌ق و ره‌ق نا، په‌یامی ناراسته‌ۆخۆ ونه‌رم ونیان.
ئه‌گه‌ر بخوازیت پێشمه‌رگه‌ی خه‌مه گه‌وره‌كان بیت و له‌ژیاندا مه‌سه‌له‌یه‌كت هه‌بێ داكۆكی لێ بكه‌یت سه‌نگه‌ری رۆژنامه‌نووسی باشترینه. له‌و سه‌نگه‌ره قه‌ت مه‌سه‌له‌كه‌ت نادۆرێنی و قه‌ت ناچار نابیت چۆڵی بكه‌یت. سه‌كۆی رۆژنامه‌نووسی پاكترین سه‌كۆیه كه بێ نیاز و بێ مه‌زه‌ره‌ت له كایه‌دایه.
رۆژنامه‌نووسی كارێكه پله‌به‌ندی چینایه‌تی تیا نییه. چی له ناوخۆی خۆی كه هه‌موو رۆژنامه‌نووسان یه‌ك ناویان هه‌یه و كه‌س له‌كه‌س میرخاستر وخانم خاستر نییه: راعی و ره‌عیه‌تیان تیا نییه، نه ئه‌میری شوعه‌رایان هه‌یه و نه ئه‌میری ئومه‌را. گه‌وره‌و گچكه‌یی هه‌ر بۆ دابه‌شبوونی ئه‌رك و فه‌رمانه نه‌ك پۆز و كه‌شخه‌یی.
چی له ناو كۆمه‌ڵدا كه فه‌رق ناكه‌ن له نێوان وه‌زیر و گزیر كه ده‌شێ هه‌ردوكیان دۆستی بن و له مه‌جلسیان ئاماده بێت. هه‌روه‌ها ده‌شێ هه‌ردوكیان نێچیری بن كه‌ر هه‌ردوكیان لاسار بوون.
له رۆژنامه‌نووسیدا هه‌موو مرۆڤه‌كان و هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسین، ده‌بێ بپارێزرێن و كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیرێت بۆ رۆژی خۆی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌شێ رۆژنامه‌نووس حیكایه‌تی زۆر لا كۆبێته‌وه و رۆژێك خۆشی ببێته حیكایه‌ت خوان و رۆمانووس وه‌ك ماركیزی نۆبل یان وه‌ك رۆماننووس دینۆ پوتزانی نووسه‌ری سه‌حرای ته‌ته‌ران یاخود وه‌ك موسته‌فا ئه‌مینی رۆژنامه‌نووسی دكتۆری رۆژنامه‌و گۆڤاران كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموونی زۆره‌وه ده‌ستی دابووه رۆمانووسین.
له كایه‌ی رۆژنامه‌نووسیدا ره‌نجی زۆر ده‌ده‌یت و ناوی پیشه‌كه‌شت پیشه‌ی خاوه‌ن شكۆیه، بۆیه ره‌نجی وا ره‌نجی شكۆمه‌نده. هه‌رچی له‌و كایه‌دا ده‌یكه‌یت قه‌د به زایع ناچێ. تا ئێواره و تا دوا ساتی ژیان بنووسی و بیربكه‌یته‌وه و ره‌نج بده‌یت نابیته فه‌رمانبه‌ری فه‌رامۆشكراوی ناو دۆسێ زه‌رده‌كانی ده‌زگای بیروكراتی. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ده‌زگا رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌شت دڵره‌ق و بێ‌ویژدان بێت سبه‌ی به‌یانی كه رۆژنامه‌كه‌ت به چاپ و په‌خشكراوی كه‌وته به‌ر دیدی خه‌وێنه‌ران خۆیان ئینسافت ده‌كه‌ن و مافی زه‌وتكراوت دابین ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌بنه كه‌فیلت، ده‌بنه ره‌سیدت له بانكی رۆژگارانی بێ ره‌حم و سوقی ده‌هردا.
له كایه‌ی رۆژنامه‌نووسیدا تۆ هه‌م خۆتی به گۆشه و ستوون و ئیمزای خۆته‌وه، هه‌میش سه‌ربازی له سوپایه‌كی بێ شوماری كۆششی ده‌سته جه‌معیدا .وه‌ك شاعیر خاوه‌نی دیوانی غه‌زه‌لی خۆت و خانه‌قای گۆشه‌گیری خۆتی و وه‌ك پێشمه‌رگه‌ش به‌شداری له نه‌به‌ردی رزگاری نیشتمانێكدا بۆ دادپه‌روه‌ری و دابوونه‌ریتی نوێی ئازادیخوازی و دیموكراتیدا.
رۆژنامه‌نووسی عیشقه، رۆژنامه‌نووس عاشقه…به‌ڵام به‌رپرسیارێتییه‌كی هه‌ستیاریشه وه‌ك به‌رپرسیاری ژن ومێرد به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان و په‌یه‌وه‌ندی كاسولیكی خێزان كه پسانی قابیلی قبوڵ نییه.
زۆرم پبیه، به‌ڵام ستوون هه‌ر ئه‌وه‌نده چێوه‌ی هه‌یه نه ئه‌وه بێ كه حاجی قادر شكایه‌تی بوو له‌سه‌ر شكانی خامه.
زۆرم پێیه به‌س كاریكاتێرستێك له بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌رزشیدا شۆخی له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانێكی ئاسن كردبوو كه پاڵه‌وان گوتبووی له‌وه زیاتر ئاتوانم بڵندی بكه‌مه‌وه چونكه بنمێچی نزمی كاریكاتێره‌كه له‌وه زیاتر ناهێڵێ.
له‌بیرمان نه‌چێ رۆژنامه‌نووسی كه وه‌زیر و گزیر لای وه‌ك یه‌ك بن له‌شه‌ڕی پاڵه‌وانی ئاسنیش ناترسێ.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26