riklam

ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گروپێكی تیرۆرستی ده‌كات

جیهان 03:07 PM - 2019-01-19
.

.

به‌پێی ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌نوسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا داواكاری گشتی هه‌رێمی هێسن لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گروپێكی هاوڕێیانی نازیه‌ تازه‌كان كه‌به‌ "ئاری نه‌ژاده‌كان" خۆیان ناساندووه‌ ده‌ست پێكردوه‌. ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هه‌رێمی"هێسن"یش تۆمه‌تباره‌ به‌بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی زانیاری فه‌رمی و نهێنی بۆ ئه‌و گروپه‌م تیرۆرستانه‌.

ئه‌م گروپه‌ی كه‌ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ به‌خۆیان ده‌ڵێن"ئاریه‌كان"و تیشێرتێك ده‌پۆشن كه‌له‌سه‌ری نوسراوه‌"پشتگیری له‌ نه‌ژادی خۆت بكه‌..به‌پێی زانیاریه‌كانی هه‌ردو كه‌ناڵی NDR،WDR و "زود دویتشه تسایتونج" لێكۆڵینه‌وه‌كان  له‌سه‌ر بڕیاری داواكاری گشتی به‌پێی ماده‌ی 129A  له‌یاسای سزادانی ئه‌ڵمانی  بووه‌و له‌گه‌ڵ پێنج له‌نازیه‌ نوێیه‌كان به‌تۆمه‌تی دروستكردنی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ده‌ستیپێكردوه‌. سه‌باره‌ت به‌و پۆلیسه‌ ته‌مه‌ن 44 ساله‌ش كه‌ له‌هه‌رێمی هێسن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕاستڕه‌وو نازیه‌ نوێكان كاریكردوه‌ ڕۆژنامه‌كان نوسیویانه‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌و له‌ڕوداوێكی تریشدا له‌شاری فرانكفۆرت به‌تۆمه‌تی هاوكاری نازیه‌كان و هاندان و دژایه‌تی پێكه‌وه‌ ژیان پۆلیسێك له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌.به‌پێی زانیاریه‌كانی داواكاری گشتی نزیكه‌ی 50 كارمه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تاوان له‌و هه‌رێمه‌و مه‌خفه‌ره‌كانی پۆلیس ڕۆژی 17ی كانوونی دووه‌می 2019 ماڵی دوپۆلیسیان پشكنیوه‌ به‌لام پۆلیس هه‌رزو ڕایگه‌یاند ئه‌و دوو پۆلیسه‌ په‌یوه‌ندیان به‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌وه‌ نیه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێ  ساڵی ڕابردوو له‌ واتس ئه‌پ  وێنه‌ی هێتله‌رو خاچه‌كه‌یان دابه‌زاندووه‌و  له‌ماڵی یه‌كێكیشیاندا چه‌ن سونبولێكی نازیه‌كان وده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

س  NDR، WDR و زود دۆیچه‌ تسایتۆنگ،ARD

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket