riklam

لیژنە لەسەر فەیسبووك دەگیرێت

هەمەرەنگ 12:17 PM - 2019-01-19
.

.

بەهۆی پێشێلكردنی رێكەوتنامەی پەیوەست بە پاراستنی زانیاری كەسی، تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك لەلایەن لیژنەیەكی تایبتمەندی ئەمریكاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت و لەئەگەری ساغ بوونەوەی تۆمەتەكان سزای دارایی دەدرێت.

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی كردەوە، كە نوێنەرانی لایەنی رێكخستنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك كۆبوونەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشێلكاریەكانی فەیسبوك كراوە، بەتایبەت لە بواری پاراستنی زانیاری كەسی بەكارهێنەران.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات، لیژنەی فیدرالی ساڵی پار لێكۆلێنەوەیان لەگەڵ فەیسبووكدا كردووە، بەڵام لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبوون، هەروەها لەسەر بڕی سزای دارایش ڕێكنەكەوتوون.

سەرچاوە تایبەتەكەی رۆژنامەی پۆست ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە فەیسبووك لەگەڵ كارمەندانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كەیسە وتوێژی كردووە، بەڵام ئەوە ئاشكرا نەبووە، ئایا كۆمپانیای فەیسبووك ئامادەیە ئەو برە پارەیە بدات كە داوای دەكەن یان نا، چونكە پێدەچێت سزاكە زۆر لە سزای گۆگڵ زیاتر بێت، كە بە22.5 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2012دا سزا درا.


PUKmedia و/گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket