riklam

ژنێك پیاوەكەی لەبەر هۆكارێكی سەیر سوتاند

هەمەرەنگ 11:55 AM - 2019-01-19
.

.

بەهۆی ئەوەی هاوسەرەكەی ئامادە نەبووە پاسۆوردی مۆبایلەكەی پێبدات، ژنێكی ئەندۆنیسی پیاوەكەی خۆی بە بەنزین سوتاند و بەهۆی زۆری سوتاوییەكەشیەوە گیانی لەدەستدا.

ئیلهام كاهینی ژنێكی ئەندۆنیسی 25 ساڵانەیە، هاوسەرەكەی خۆی بە ناوی دیدی بۆرناما تەمەن26 ساڵانی سوتاند، بە زیندوویی سوتاند،چونكە ئامادە نەبووە پاسۆوردی مۆبایلەكەی پێبدات.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی (دەیلی مەیلی)بەریتانی ئاشكرای كرد، كە پیاوەكە لەگەڵ چاك كردنەوەی سەقفی ماڵەكەی خەریك بووە، لەو كاتەدا ژنەكەی داوەی پاسۆوردی مۆبایلەكەی لێكردووە، بەڵام داوەكەی لەلایەم هاوسەرەكیەوە ڕەت كراوەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی توڕەبوونی زۆری ژنەكە و دەستەبجێ بەنزینی پێداكردووە و ئاگری لە جەستەی بەرداوە.

بۆرناما بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی ژیانی رزگار بكرێت، بەڵام بەهۆی زۆری سوتاوییەوەكەیەوە  دوای دوو ڕۆژ گیانی لەدەستدا.

مایند یوگی بەرێوەبەری پۆلیسی شارەكە رایگەیاند ژنەكە ئاگری لە هاوسەرەكەی بەرداوە، دوای ئەوەی شەرەجوێن لەنێوانیان دروست بووە، لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.


PUKmedia و/گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket