بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان تێپه‌ڕێنین
بیروڕا 08:22 PM - 2019-01-18.
راستیه‌ك هه‌یه پێویسته به‌رده‌وام له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌ویش بریتییه له مه‌ترسیه‌كی دوو دیوی، دیوێكی شاراوه كه خۆی ده‌نوێنێت له به‌رژه‌وه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و شكاندنه‌وه‌ی له قازانجی خۆیان له‌سه‌ر حسابی گه‌لان له نێویاندا گه‌لی كوردستان ، دیوێكی ئاشكراش كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی لایه‌نه سیاسیه‌كان و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن، دیاره دیوه شاراوه‌كه دوور له ئیراده‌ی كوردستان ده‌گوزه‌رێت چونكه تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كراوه، له جه‌ره‌یانی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه تا هه‌نوكه چه‌ندین رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر و ئاشكرا كراوه، هه‌ر هه‌موشی له پێناوی پشك پشكێنه و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان بووه، ئه‌و راستیه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كه‌مو زۆر ده‌یزانن بای ئه‌وه‌ش زانیاریان هه‌یه كه پێویسته له‌سه‌ریان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن نه‌ك مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن، مخابن له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و سه‌وداش له‌سه‌ر زۆر شت كراوه له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان، ئێستا گه‌له‌كه‌مان له دووڕیانێكی زۆر هه‌ستیار دایه خه‌ریكه ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌بێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌موو هێزه گه‌وره‌كان بوونیان هه‌یه هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت رۆڵیان له به‌لاداخستنیدا هه‌بێت بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، ئه‌وه‌تا توركیا ده‌یه‌وێت سه‌روه‌ری باب و باپیره عوسمانلیه‌كانیان بگێڕنه‌وه و یه‌كه‌م هه‌نگاویشده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسابی كورد، ئێرانیش به هه‌مان شێوه ده‌یانه‌وێت ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی به‌ڕوپۆشی شیعه‌گه‌ریه‌وه نوێ بكه‌نه‌وه، سه‌رباری ئه‌وانه هێزی تریش وه‌كو سعودیه و ئیمارات و قه‌ته‌ر هه‌ن ده‌یانه‌وێت یاریكه‌ر بن و پشكیان هه‌بێت له‌و كێكه‌ی كه له لێنانگاكانی پشته‌وه ئاماده‌كراوه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و راستیانه به‌شێك له هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان له بری ئه‌وه‌ی ململانێ له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی نمونه‌یه‌كی جوان له سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن و په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشهات و ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌كان بكه‌ن، ململانێ له‌سه‌ر پۆست و پله و پایه ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها هه‌ڵبه‌ستانی په‌یوه‌ندی نادروست له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر له‌گه‌ڵ نه‌یارو ناحه‌زان ، ئه‌مه‌له كاتێكدا هه‌مویان سه‌ری زمان و بنی زمانیان یه‌كڕیزی و ته‌بایی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردستان بووه، كه‌چی زۆرجاران پێچه‌وانه‌كه‌یمان بینیوه، بۆ نمونه له پێكهێنانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا كه زۆر پێویسته یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن كه ئه‌وه‌یان زۆری له‌سه‌ر وتراوه به‌رده‌وامیش ده‌یڵێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌مان نه‌بینی بگره هه‌ندێك لایه‌ن بوونه به‌ربه‌ستیش، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمیش كه زیاتر له(117) رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمدا تێپه‌ڕێوه هه‌نگاوێكی كرداره‌كیمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بینیوه به داخه‌وه له بری ئه‌وه رۆژانه ده‌سته‌واژه‌ی مه‌ترسیدار وه‌ك شاباش به‌كورسی و براوه‌ی یه‌كه‌م و جۆرێك له حوكمڕانی ده‌بیستین وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌رێمێكی ته‌واو ئارام و دیموكراتیتر له سیسته‌مه دیموكراتیه‌كانبژین، كار گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بێمه‌نه‌تانه شوشه و شه‌ربه بشكێنن و مارشی شه‌ڕ و دهۆڵی دوو ئیداره‌یی بكوتن، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ژمار بۆ ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته بكه‌ن كه هه‌رچی تاڵی و تفتی ژیان هه‌یه چ له‌سه‌رده‌می رژێمی دیكتاتۆریه‌ت چ له سه‌رده‌می شه‌ڕی خۆبه‌خۆ چ له‌سه‌رده‌می داعش و ماعش و قه‌یرانی دارایی داسه‌پاودا كێشاویانه، به هه‌موو پێوه‌ره‌كان هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی زۆر تایبه‌ت و له‌سه‌روبه‌ندێكی مێژویی مه‌ترسیدار دایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه تێپه‌رێنین ده‌بێت:
1- له‌گه‌ڵ حوكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده بین ، شه‌ڕیش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
2- بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانیانه هه‌بێت و كاری بۆ بكرێت، چونكه ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ئێستا له ره‌وشێكی خراپدان، خه‌ریكه ئه‌وه‌ی له 13 ساڵدا كراوه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و بچێته‌وه چوارگۆشه‌ی كۆچپێكردن و عه‌ره‌باندن.
3- بۆ نۆیه‌م كابینه رێكه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ، سیاسی ، ئابوری ، بازرگانی ، په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بكرێت، ده‌ستپێكی كاره‌كانیش، بۆ ئه‌وه بێت ره‌وشی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران باش بكرێت و قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازاره بكرێته‌وه كه له (5) ساڵی رابردوودا چه‌شتویانه ، بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه، به‌وه ده‌توانرێت هه‌رێمی كوردستان ئارام بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت له بوونی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خوازراودا كه‌مترین زه‌ره‌ر و زیانمان به‌ر بكه‌وێت.
ن/ عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24