riklam

پێنجوێن.. پاكردنەوەی رێگاكان لەبەفر بەردەوامە

کوردستان 04:00 PM - 2019-01-18
.

.

دوای ئەوەی شەپۆلیكی بەفرو بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لەسنووری قەزای پێنجوێن بەفربارین دەستیپێكرد و لەهەندیك ڕێگا گرفتی هاتووچۆ بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروست بوو.

تیمەكانی سەربە رێگاوبانی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی پێنجوێَن بەردەوامن لەپاكردنەوە و كارئاسانی بۆ شۆفێران لەسەر ئەو رێگایانەی كە گرفت دروستبووە بەتایبەتی لەسەر رێگای گشتی پێنجوێن - سیدسادق لەشاخی ملەكەوە و شاخی ملەی نەڵمە كە لەو دوو رێَگایە بەهۆی سەختی ناوچەكەوە ساڵانە لەكاتی بەفر باریندا گرفتی هاتوو چۆ درووست دەبێت.

بەپێی ئامارێكیش لەئەمساڵدا لەسنووری قەزای پێنجوێن زۆرترین باران بارین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە كە كۆی باران بارین گەیشتووەتە 907 ملم  بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەی باران بارین چوار هێندەیە.

PUKmedia  گەلی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket