riklam

ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی مەنبەج دەكات

جیهان 03:40 PM - 2019-01-18
.

.

تیمێكی دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی مەنبەج دەگاتە ئەو شارە. 

چەند لێپرسراوێكی ئەمریكا بەدووری نازانن گروپی تیرۆریستیی داعش تەقینەوەكەی مەنبەجی ئەنجامدابێت.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، تیمێكی تایبەتی (FBI) گەیشتونەتە مەنبەج بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی رۆژی چوارشەممە كە بەھۆیەوە 18 كەس گیانیان لەدەستدا كە 4یان سەربازی ئەمریكی بوون.

لەلایەكی ترەوە، دوو سەرچاوە حكومەتی ئەمریكاوە، ئاشكرایان كردووە، پنتاگۆن لێكۆڵینەوەكانی لە تەقینەوەكە دەستپێكردووە و بەدووریشی نازانێت داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەكە رابگەیەنێت.

PUKmedia  كوردسات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket