riklam

روسیا.. دوو فرۆكەی جەنگی كەوتنە خوارەوە

جیهان 03:27 PM - 2019-01-18
.

.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە دوو فڕۆكەی جەنگی لە جۆری سۆخۆی 34 لەكاتی مەشقكردنیاندا لەسەر ئاوەكانی دەریای ژاپۆن بەریەك كەوتوون و كەوتوونەتە خوارەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، دەستەی فڕۆكەوانی هەردوو فڕۆكەكە خۆیان ڕزگاركردووە و فڕۆكەكانیش هیچ چەك و تەقەمنیەكیان پێ نەبووە.

پێشتریش سەرچاوەیەك بە ئاژانسی سپۆتنیكی راگەیاندبوو، كە فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری سۆخۆی 34 لە كاتی هەڵسانی لە ناوچەكانی ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی روسیا كەوتووەتە خوارەوە و دوو فڕۆكەوانەكەشی توانیویانە خۆیان رزگار بكەن.

PUKmedia گەلی كوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket