riklam

فراكسیۆنی یەكێتی دەنگۆی رێككەوتن لەسەر كاندیدی وەزارەتی داد رەتدەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 02:23 PM - 2019-01-18
.

.

سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی دەنگۆیەكی ناڕاست و رێككەوتنی یەكێتی لەگەڵ پارتی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ وەزارەتی داد، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی روونكردنەوەكە...

لە چەند لایەك و ئاژانسێكی هەواڵەوە بڵاوبووەتەوە كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر كاندیدێكی بێ لایەن رێككەوتوون بۆ پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی.

بۆ هەموو لایەكی رادەگەیەنین كە ئەم هەواڵە سەرلەبەری ناراستە و سەرچاوەكەی چەواشەكارە و لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ رێكەوتنێكی لەو جۆرە نەبووە و نییە، یەكێتی ئەو پۆستە بە مافی تەواوی خۆی دەزانێت و سوورە لەسەر داكۆكیكردن لەم مافە و هەر بۆ رەتكردنەوەی ئەو هەواڵە نادروستە ئەم روونكردنەوەیەمان بە پێویست زانی.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket