riklam

كۆنفرانسی زەبروزەنگ و چونەدەرەوە لە زەبروزەنگ كۆتاییهات

کوردستان 01:10 PM - 2019-01-18
.

.

ئەمڕۆ 18-1-2019، دووەم رۆژی پلاتفۆڕمی دابڕان و خانەی زانستە مرۆییەكانی پاریس، لەژێر ناونیشانی (زەبروزەنگ و چونەدەرەوە لە زەبروزەنگ) لە هۆڵی هۆتێل رامادای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، كە تێیدا چەندین توێژەر و سۆسیۆلۆگی بەناوبانگی جیهانی و ناوخۆیی بەشدارییان كرد. 

لە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە چەند پانێڵێكی گرنگ پێشكەشكران و دواتر دەرگای گفتووگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو گفتوگۆیەكی فراوان دەربارەی بابەتی پانێڵەكان ئەنجامدرا.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا، ھەریەکە لە (دکتۆر میشێل ڤیڤۆرکا سەرۆکی خانەی زانستە مرۆییەکانی پاریس و مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆرمی دابڕان لە ھەرێمی کوردستان) وتەی کۆتایی کۆنفرانس پێشکەش كرد. 

هەروەك لە كۆی هەر دوو رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكەدا 30 توێژەر توێژینەوەكانیان پێشكەش كرد، كە بابەتی توێژینەوەكانیش هەمەچەشن و لەچەند بوارێكی جیاجیادا بوون، ئامانج لەسەرجەمیشیان دەرچونە لە دیاردەی زەبروزەنگە.

PUKmedia

 

 

979679.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket