riklam

پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

کوردستان 12:26 PM - 2019-01-18
.

.

ئەمڕۆ شەپۆلی بەفر و باران كە لە چەند رۆژی رابردووەوە دەستیپێكردووە كۆتایی پێدێت، لێپرسراوی بەشی پێشبینییەكانی كەش و هەواش رایدەگەیەنێت،پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.

بژار ئەكرەم لێپرسراوی بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئەمڕۆ وە ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی ھەرێمی كوردستانی گرتبووەوە كۆتایی پێدێت، بەڵام پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.

وتیشی: دوای تەواوبوونی شەپۆلەكە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن ، بەتایبەت لە بەیانیاندا لە زۆربەی ناوچەكان دەگاتە چەند پلەیەك ژێر سفر، بەوھۆیەشەوە شەختە و شەھۆلبەندان دروست دەبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە رۆژی دەستپێكردنی شەپۆلەكەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەندین رێنمایی لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان بڵاوكردەوە.

PUKmedia تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket