riklam

رانیە.. بەروداوی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان 08:28 PM - 2019-01-17
.

.

بەهۆی روداوێکی هاتووچۆ لە ناحیەیەکی سەر بە رانیە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە، سەعات ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ 17-1-2019 لە ناحیەی سەرکەپکانی سەربە قەزای رانیە روداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و تۆیۆتایەکدا رویدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هۆی ئەو روداوەوە شۆفێری تۆیۆتاکە گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستدا ناوی ( م، ئ، ع )ەو تەمەنی ٥٢ ساڵانە.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket