riklam

كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو بنەماڵەی كۆیە چارەسەركرا

ی.ن.ک‌‌ 06:59 PM - 2019-01-17
.

.

ئەمڕۆ لەهۆڵی شازاد سائیب لەبارەگای مەكتەبی سیاسی، بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، بەئامادەبوونی عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و جەمیل هەورامی‌ و حامیدی حاجی غالی ‌و شاڵاو كۆسرەت ئەندامانی سەركردایەتی‌و پافڵ تاڵەبانی ‌و بورهانی سەعید سۆفی لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە، لە مەراسیمێكدا ئاشتەوایی نێوان هەردوو بنەماڵەی گوندی مەلا زیادی دەشتی كۆیە بەڕێوەچوو. 

لەوتەیەكیدا كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی پیرۆزبایی لە هەردوو بنەماڵەكە كردو خۆشحاڵی خۆی پیشاندا، كە بەهەوڵی ئاشتیخوازان كۆتایی بە كێشەیەكی خوێناوی‌و هەژدە ساڵە هێنراو ئاشتەوایی‌و لێبوردەیی لەنێوانیاندا هاتۆتەدی. 

كۆسرەت رەسوڵ عەلی ئاماژەی بەوەشدا، ئاشتەوایی‌ و لێبوردەیی باشترین رێگایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و كۆتایهێنان بەناكۆكیەكان‌و راشیگەیاند: میلەتی كورد قوربانیەكی زۆریداوە بۆ بەدیهێنانی ئەم ئازادییەی ئەمڕۆ لە كوردستاندا هەیە، بۆیە پێویستە لە ساییەدا كۆمەڵانی خەڵك بە ئارامی‌و ئاشتەوایی‌و تەبایی بژین."

جێگری سكرتێری گشتی جەختیشی كردەوە:پێویستە ئەم ئاشتەواییە ببێتە نمونە‌و سەرمەشق بۆ كۆتایی هێنان بە كێشە كۆمەڵایەتیەكانی ترو روونەدانی كێشەی كۆمەڵایەتی تر لەداهاتوودا. 

لەبەشێكی تری قسەكانیدا باسی خەبات‌و قوربانیدانی گوندەكانی دەشتی كۆیە كرد‌و رایگەیاند: لە شۆڕشی نوێ‌دا، خزمەتی زۆری هێزی پێشمەرگەیان كردووەو نمونەی خەڵكی تێكۆشەرو خۆنەویست‌و دڵسۆز بوون بۆ كوردایەتی‌و یەكێتی. 

لەبارەی دۆخی سیاسی كوردستانیشەوە، یەكرٍیزی‌و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی، بۆ قۆناغەكە بەپێویستیەكی گرنگزانی، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و بەدیهێنانی مافە دیموكراسی‌و دەستوری‌و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان. 

جێگری سكرتێری گشتی راشیگەیاند: یەكێتی رووبارێك خوێنی بۆ ئازادی‌و سەرفرازی كوردستان داوەو لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا‌و بەردەوامیش دەبێت. جەختیشی كردەوە لەحكومەتی نوێیدا پێویستە كەسانی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێن. 

لەبەشەكانی تری مەراسیمەكەدا پەرلەمانتار عەباس فەتاح و نوێنەرانی هەردوو بنەماڵەكە وتەیان پێشكەشكرد‌و سوپاسی هەوڵ‌و ماندبوونی كۆسرەت رەسولًَ عەلی جێگری سكرتێری گشتی كرد، كە لە بەدیهێنانی ئاشتەوایی لەنێوان هەردوو بنەماڵەكەدا درێغی نەكردووە. 

دوای ئیمزاكردنی بەڵگەنامەی ئاشتەوایی، نوێنەرانی هەردوو بنەماڵە كۆتاییان  بە كێشەكانیان هێناو ئاشتبوونەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket