riklam

كەشناسی لەبارەی بەفرەوە هۆشداری دەدات

کوردستان 06:46 PM - 2019-01-17
.

.

كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەفربارین لەناوچەكانی هەرێم بەردەوامدەبێت و سبەینێش كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، رایگەیاند: ئێستا بەفر لەناوچە شاخاوییەكان و باران لە هەموو ناوچەكانی هەرێم دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لەكاتەكانی شەودا بەفربارین لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوامی هەبێت.

كەشناسی هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان كە سبەینێ كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت، دەڵێت: رۆژی هەینی ناسەقامگیری كەشەكە بەردەوام دەبێت، بەڵام رێژەی بارینی بەفرو باران كەمترو لەناوچە جیا جیاكان دەبێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket