riklam

‎یه‌كێتی: هێزه‌ سیاسییه‌كان ڕیزه‌كانی خۆیان یه‌كخه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 06:27 PM - 2019-01-17
.

.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17-1-2019، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، له‌شاری هه‌ولێر هه‌ڤاڵان، د.ئه‌رسه‌لان بایزو سه‌عدی ئه‌حمه‌دپیره‌، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی هاوبه‌شی لانه‌یه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا(ئه‌نه‌كه‌سه‌)كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤاڵان هه‌ڵوێست و بۆچوونی نه‌گۆڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ وه‌فدی میوان دووپاتكرده‌وه‌، كه‌پێویسته‌، ئه‌نه‌كه‌سه‌و ته‌ڤده‌م، هه‌رچی زووه‌ دیالۆگ و گفتوگۆ بكه‌نه‌ هه‌نگاوی ده‌ستپێك له‌پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی سوریاو هه‌ڵوێستی ئێستای ڕوسیاش له‌به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد دایه‌.

به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری نوێی كۆماری سوریادا،پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی كورد ڕیزه‌كانی خۆیان یه‌كخه‌ن و ناكۆكییه‌كان به‌لاوه‌بنێن، چونكه‌ گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و سریانی له‌ڕۆژئاوای كوردستان قوربانی زۆریان داوه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌،پاراستنیشی ئه‌ركی هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كانه‌.

وه‌فدی ئه‌نه‌كه‌سه‌ سوپاس و ستایشی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له‌به‌رامبه‌ر په‌رۆشی دۆزی كورد له‌ڕۆژئاواو هاوكاریه‌ به‌رده‌وامه‌كانی و داواشیان كرد یه‌كێتیی ڕۆڵی خۆی ببینێت له‌ئاشته‌وایی و ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستاندا.

PUKmediaفۆتۆ: ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket