riklam

تره‌مپ باری نائاسایی بۆ ساڵێك درێژكرده‌وه‌

جیهان 05:58 PM - 2019-01-17
.

.

به‌ھۆی به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌ له‌رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دۆناڵد تره‌مپ باری نائاسایی له‌ ئه‌مریكا درێژكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، به‌ھۆی به‌رده‌وامیی چالاكی تیرۆرستانه‌وه‌، ھه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئابوری ئه‌مریكا دروست ده‌كات، بۆیه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی باری نائاسایی كه‌ له‌ 23 ی كانونی دوه‌می ساڵی 1995 ه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، باری نائاسایی له‌ ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket