riklam

فۆتۆیه‌كی ناسیح عه‌لی خه‌یات یه‌كه‌م ده‌بێت

هەمەرەنگ 04:49 PM - 2019-01-17
.

.

فۆتۆگرافه‌ره‌ به‌تواناكه‌ی شاری سلێمانی له‌ فستیڤاڵی فۆتۆ له‌ ئێران پله‌ی یه‌كه‌می باشترین فۆتۆی بیناسازی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ناسیح عه‌لی خه‌یات فۆتۆگرافه‌ری ناسراوی شاری سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: بۆ ساڵی 2018 به‌شداری فستیڤاڵی فۆتۆم كرد له‌ ئێران كه‌ فستیڤاڵێكه‌ له‌لایه‌ن گروپی فۆتۆگرافه‌رانی ئازاده‌وه‌ ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 600 فۆتۆگرافه‌ر تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و بۆ چه‌ندین جۆر فۆتۆی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت.

وتیشی: من پله‌ی یه‌كه‌مم بۆ فۆتۆی بیناسازی به‌ده‌ست هێناوه‌، كۆ فۆتۆیه‌كی خانوه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ساڵی 2019 به‌ فۆتۆی پیاوێكی ریش سپی به‌شداری كردوه‌و فۆتۆكه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی فستیڤاڵه‌كه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

ناسیح عه‌لی خه‌یات فۆتۆگرافه‌رێكی به‌توانای شاری سلێمانیه‌و فۆتۆكانی له‌ چه‌ندین فستیڤاڵ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌، ئه‌و ئه‌ندامی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵایه‌.


PUKmedia هاژه‌ باست

5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket