riklam

سه‌رۆك كۆمار: ده‌ستوور تاكه‌ مه‌رجه‌عی چاره‌سه‌ری كێشه‌کانه‌

عیراق 04:27 PM - 2019-01-17
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 17-1-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئه‌مینداری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عیراق رائد فه‌همی و وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی گرنگی لێكگه‌یشتنی نێوان هێزو فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كرد به‌جۆرێك كه‌ له‌ئاست خواسته‌كانی گه‌لی عیراق و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵاتدا بێت، هاوكات به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور كرده‌وه‌ وه‌ك تاكه‌ مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند له‌‌پاراستنی یه‌كریزی نیشتمانی و پیاده‌كردنی زمانی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و ته‌نگه‌ژه‌كان كه‌ رێگره‌‌ له‌ ‌به‌ره‌وه‌پێشچوونی عیراقێكی دیموكرات.

له‌میانی دیداره‌كه‌دا باس له‌ ‌پێشهاته‌كانی دۆخی عیراق به‌ ‌گشتی و پشتیوانی له‌ ‌كارنامه‌ی حكومه‌ت و په‌له‌كردن له‌پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتییان كرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket