مه‌لا به‌ختیار: عه‌قیده ئازاده‌و رێزێكی بێپایان له‌هه‌موو ئایینه‌كان ده‌گرین
ی.ن.ک 04:07 PM - 2019-01-17.
مه‌لا به‌ختیار: به‌ئازایه‌تیی، له‌پێناو ئازادی هه‌موو تاكێكدا ده‌ستمانپێكرد
ئه‌مڕۆ 17-1-2018، له‌سلێمانی و له‌هۆتێل رامادا، به‌ناونیشانی "زه‌بروزه‌نگو چوونه ده‌ره‌وه له‌زه‌بروزه‌نگ" پلاتفۆرمی دابڕان و خانه‌ی زانسته مرۆییه‌كانی پاریس، كۆنفرانسێكی هاوبه‌شیان به‌ڕێوه‌برد. كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌چوارچێوه‌ی شه‌ش پانێل‌دا، سی توێژینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له‌ده‌ستپێكی كۆنفرانسدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رپه‌رشتیاری پلاتفۆرمی دابڕان، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه "ئێجگار سه‌خت بوو له‌كوردستان له‌كاتێكدا پێشینه‌یه‌كی رێنیسانس، ئایینسازی، رۆشنگه‌ری، شۆڕشی پیشه‌سازی له‌م وڵاته‌دا نه‌بوو، ئێجگار سه‌خت بوو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پلاتفۆڕمێك دابمه‌زرێ، له‌كوردستانو سلێمانییه‌وه ده‌ستپێبكات"..
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش، ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، سه‌رپه‌رشتیاری پلاتفۆرمی دابڕانه..
به‌یانیتان باش، خوشك و برایانی به‌ڕێز
هه‌مووتان ده‌ربه‌ستی هزرو ئه‌ندێشه‌نو لاتان گرنگه كوردستان، ببێته یه‌كێك له‌سه‌نگه‌ره‌كانی بونیادنانی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراسی، بۆیه ته‌شریفتان بۆ ئێره هێناوه.. بۆیه هه‌مولایه‌كتان به‌خێربێنو رێزتان له‌خۆتان ناوه، له‌ڕێگه‌ی رێزلێنان له‌ئێمه‌وه.
ئاماده‌بوان..!
پلاتفۆرمی دابڕان هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه، به‌دورشمی (ئایین بۆ تاك، دیموكراسی بۆ هه‌موان)، رێچكه‌یه‌كی ئێجگار سه‌ختی پڕ له‌كه‌ندو كۆسپ‌و دژه كردار‌و ململانێی بڕی. ئێجگار سه‌خت بوو له‌كوردستان، له‌كاتێكدا پێشینه‌یه‌كی رێنیسانس، ئایینسازی، رۆشنگه‌رییو شۆڕشی پیشه‌سازی له‌م وڵاته‌دا نه‌بوو، ئێجگار سه‌خت بوو، له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پلاتفۆڕمێك دابمه‌زرێ، له‌كوردستانو سلێمانییه‌وه، ده‌ستپێبكات.
یه‌كه‌م پلاتفۆرمین له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه به‌و دروشمه، به‌و ئازایه‌تییه له‌پێناو ئازادی هه‌موو تاكێك ده‌ستمانپێكرد.له‌كۆنفرانسی رابردوو، پرۆفیسۆرێكی فه‌ڵه‌ستینی قسه‌یه‌كی ئێجگار جوانی كرد، وتی"ئێوه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی شانازی ده‌ستپێكردنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی رۆشنگه‌ری نوێتان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ستپێكردو ئێوه بوون به‌پێشه‌نگو سلێمانی بوو به‌پێشه‌نگ".
له‌مانگی ئایینده‌دا له‌سلێمانی، چواره‌مین كۆنفرانسی دابڕان، له‌گه‌ڵ كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریده‌به‌سترێت. ئه‌م چالاكییه‌و به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه، درێژه‌پێدانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه، كه پلاتفۆڕمی دابڕان، به رۆشنگه‌ران، به دیموكراتخوازانو ئازادیخوازانی كوردستانی داوه، لێره‌ش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، كه مینبه‌رێكی شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی بێ ته‌مومژ، فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه له‌چالاكییه‌كانی دابڕان بزانن. ئه‌وانه‌ی پڕپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كردین، باوه‌ڕموایه سه‌لماندمان، ئه‌وان ده‌بێ به‌خۆیاندا بچنه‌وه. لای ئێمه، عه‌قیده ئازاده‌و رێزێكی بێپایان له‌هه‌موو ئایینه‌كان ده‌گرین، له‌هه‌موو مه‌زهه‌به‌كان، خوا‌و قورئان‌و پێغه‌مبه‌رو، پێغه‌مبه‌ری دینه‌كانی تریش، هێڵی سورن. ئه‌مه‌مان بۆ ته‌كتیك نییه، ئه‌مه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه توێژینه‌وه‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری له‌دنیادا وامانپێده‌ڵی، كه كه‌ڵه رۆشنگه‌ره‌كانی دنیا، مولحید نه‌بوون..! به‌پێچه‌وانه‌وه، رێزێكی بێپایانیان بۆ دین هه‌بووه.
جیاوازیی رۆشنگه‌ره‌كانیش له‌گه‌ڵ ئایینداره دۆگماتیزمه‌كان، له‌وه‌دایه خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ئایین بكه‌ین. ده‌چینه ناو تێكسته‌كان، ده‌چینه ناو راستییه‌كانو توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه گرنگه بۆ دیموكراسی، بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی، گرنگه بۆ ئازادی تاك، بۆ سه‌ربه‌ستی ژن، كه ئایینیش له‌سه‌له‌فییه‌تو فێنده‌مینتالیزم رزگار بكرێ. هه‌تا سه‌له‌فییه‌ت به‌سه‌ر ئاییندا زاڵبێ، هه‌رگیز ئایین ناتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانبگونجێنێ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئایین رزگار بكرێ له سه‌له‌فییه‌ت، بێگومان ئایین له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه‌كاندا دێته پێشه‌وه‌و رۆحی مرۆڤیش هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر له‌هه‌موو جه‌نجاڵییه‌كانی ژیان ئاسوده ده‌كات.
پێمخۆشبوو ئه‌م راستییه بڵێم‌و هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ش ره‌تبكه‌مه‌وه، كه له‌یه‌كه‌مینو دووه‌مین كۆنفرانسی دابڕان‌و له‌سه‌ر دابڕان ده‌كرا، به‌ڵام له‌سێهه‌مینه‌وه كه‌مه كه‌م بۆته‌وه‌و دڵنیام له‌چواره‌مین كۆنفرانسدا، ئه‌و پروپاگه‌ندانه به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی پێده‌هێنین.
ئاماده‌بوان..!
خوشك‌و برایان..!
زه‌بروزه‌نگو ده‌رچوون له‌زه‌بروزه‌نگ، ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه‌مانه، كه جێگه‌ی شانازیمانه خانه‌ی زانسته مرۆییه‌كانی پاریس‌و سه‌رۆكه به‌ڕێزه‌كه‌یان میشێل ڤیڤۆركا، له‌پێش هه‌موو ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، ناوه‌نده‌كانی هزر، ناوه‌نده‌كانی ئه‌ندێشه، بایه‌خی خه‌باتی رۆشنگه‌رییو خه‌باتی سیكۆلاریزمی له‌كوردستان زانی‌و یه‌كه‌مین ناوه‌ندیشه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، ئاماده‌بوو بێته سلێمانی‌و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێمه (پلاتفۆڕمی دابڕان) ببه‌ستێ، كه هه‌تا ئێستا پێكه‌وه به‌رده‌وامین.
ئه‌م كۆنفرانسه، له‌دوای به‌ستنی له ئه‌مریكا، به‌ریتانیاو لوبنان، چواره‌مینی هاتۆته كوردستان‌و ئاماده‌بووان، میوانه ئازیزه‌كان، سلێمانیش شانازیتان پێوه‌ده‌كات. چونكه سلێمانی له‌بنه‌چه‌دا بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه، ببێته پێشه‌نگی ئه‌مجۆره هزرو رۆشنگه‌رییو ئه‌مجۆره ره‌چه شكاندنه‌ی دیموكراسی..
له‌سه‌رده‌می بابانه‌كانه‌وه، كه سلێمانی دامه‌زراوه، هیچ میرنشنێك به‌قه‌د سلێمانی دوژمنایه‌تی نه‌كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوكی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بووه به‌فكریش، نه‌ك هه‌ر ته‌نها به‌ده‌سه‌ڵات. له‌خۆڕا نه‌بووه میری دامه‌زرێنه‌ری بابان، هه‌موو ئه‌دیب، میرزاكان، زانا ئایینییه‌كانو پیشه‌وه‌ره‌كانی ئه‌وكاته‌ی له‌سلێمانی كۆكردۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌بناغه‌ی میرنشینێك دابمه‌زرێنێ، كه ببێته ناوكی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان‌و، له‌خۆڕاش نه‌بووه، كه عوسمانییه‌كانو قاجارییه‌كان، به به‌رده‌وامی پێكه‌وه یان یه‌ك به یه‌ك دژایه‌تیان كردووه‌و میرنشینی به‌غدادیش بۆ له‌ناوبردنی میرنشنی بابان، هاوپێناویانبووه.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌و خه‌ونه‌ی جوانه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستاندا، هه‌روه‌كو چۆن له‌ئۆرۆپا هه‌یه، ئه‌و خه‌وه جوانه له‌ڕێگه‌ی سه‌ركوتكردنی میرنشینی بابانه‌وه، له‌ناوبه‌رن، هه‌روه‌كو له‌ناویان برد.
سلێمانی، رۆڵێكی ئێجگار گرنگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دروشم‌و ناونیشانه جوانه له‌سلێمانییه‌وه پرشنگ بداته‌وه، پرشنگی عه‌قڵ، پرشنگی مه‌عریفه‌و گۆڕانكاری بداته‌وه. بۆ؟
پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆ ئێستاش خانه‌ی زانسته مرۆییه‌كانی پاریس، له‌ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمی دابڕانه‌وه‌دێتو به‌دروشمی "زه‌بروزه‌نگو ده‌رچون له‌زه‌برو زه‌نگ" له‌سلێمانی ئه‌م كۆنفرانسه ده‌به‌ستێ، بۆ؟ ئه‌م ناونیشانه بۆ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا مرۆڤایه‌تی له‌زه‌بروزه‌نگ نه‌چۆته ده‌ره‌وه. هێشتا زه‌بروزه‌نگ، ئازارێكی بێڕاده‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌دات، ئازادی سه‌ركوت ده‌كات، مافه‌كانی ژن پێشێل ده‌كاتو هێشتا زه‌بروزه‌نگ، دوژمنی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی‌و مرۆڤایه‌تی راسته‌قینه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
دڵمان له‌خۆمان دانه‌مێنێو هه‌ر ئێمه له‌رۆژهه‌ڵاتو كوردستان وانین، ببینین له‌ڕێگه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كانه‌وه پاریس چی به‌سه‌رهات! ئه‌و پاریسه جوانه‌ی كه پایته‌ختی هه‌موو رۆشنبیران‌و رۆشنگه‌رانو گه‌شتیارانی هه‌موو دنیا بوو، هه‌تا هه‌فته‌یه‌ك بچیته پاریس بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌مه‌كانی دنیا له‌بیر ببه‌یته‌وه، بزانه له‌شه‌قامی شانزه‌لێزێ، كه خۆشترین شه‌قامی دنیایه، به‌ناوی وه‌رگرتنی مافی ئابورییه‌وه، نه‌ك دۆخی پاریس، به‌ڵكو جوانترین شارستانییه‌تی دنیا ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
بێگومان ئه‌مه زاده‌ی مانی كه‌لتوری زه‌بروزه‌نگه، له‌ره‌فتارو هزری مرۆڤدا، كه له‌پاریسی پایته‌ختی ئێستای رۆشنگه‌رییو رۆشنبیریی له‌دنیادا، ده‌یان هه‌زار كه‌س دێنه سه‌رشه‌قامو ئه‌م توندوتیژییه ده‌نوێننو، ئازارێكی زۆری مرۆڤایه‌تیش ده‌ده‌ن.
بۆیه ناو به‌ناو ئه‌مه له‌هه‌موو ئۆرۆپادا، له‌ئه‌مریكا ئه‌م زه‌بروزه‌نگه ده‌بینینو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، به‌داخه‌وه زۆرتر ده‌یبینین.
له‌خۆڕا نییه پێنج سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له پۆڵۆنیا، كه یه‌كه‌مین وڵاتی دنیایه كه له‌ساڵی (1572)دا دروشمی لێبورده‌ی ئایینی ده‌رده‌كات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا لێبورده‌ی ئایینی به‌ته‌واوه‌تی له‌هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئۆرۆپا نه‌چه‌سپیوه! له‌خۆڕا نه‌بووه كه (كانت) كتێبی (ئاشتی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌كان) له‌ساڵی (1793)دا ده‌نوسێتو ده‌بێ به‌هه‌وێنی به‌شێك له‌ده‌ستوره گرنگه‌كانی دنیا بۆ ئازادیی‌و بۆ مرۆڤایه‌تی. به‌ڵام ئێستاش له‌دوای (550) ساڵ له‌نوسینی ئه‌و كتێبه، ئازادیی‌و مرۆڤایه‌تی، له‌دنیادا ئازار ده‌درێن. ئه‌گه‌رچی هه‌ر ئه‌و كتێبه‌ش بوو به‌هه‌وێنی دروستكردنی (عێبه الامم)و هه‌ر ئه‌وكتێبه‌ش بوو له‌دواتردا بوو به‌دروستكردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌جیهاندا. به‌ڵام كوا ئاشتی هه‌میشه‌یی له‌جیهاندا؟ كوا زه‌برو زه‌نگ له‌جیهاندا بنه‌بڕ كرا؟كوا تائێستا توانیومانه ئاسوده‌یی مرۆڤایه‌تی له‌دنیادا بچه‌سپێنین؟ كوا ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه‌كان، كوا فه‌یله‌سوفه‌كان، كوا داووده‌زگا گه‌وره‌كانی دنیا، توانیویانه ده‌سته‌به‌ری ئاشتی هه‌میشه‌ی له‌دنیادا بچه‌سپێنن؟ نییه!هیچ ده‌زگایه‌كو ده‌ستورێك ناتوانێ ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات، له‌دنیادا زه‌بروزه‌نك سه‌رهه‌ڵنه‌دات؟!
له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌م، ماڵوێرانییه‌كی ئێجگار گه‌وره دروستبوو، ره‌شبینی له‌په‌راوێزی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا دروستده‌بێتو جۆره‌ها فه‌لسه‌فه‌ی وه‌كو دادائیزم، سوریالیزم‌و ره‌شبینی له‌ئۆرۆپا سه‌رهه‌ڵده‌داتو پاریسیش ناوه‌نده‌كه‌ی ده‌بێت. ورده ورده له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌م گه‌شبینی جێگه‌ی ره‌شبینی گرته‌وه، به‌ڵام جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌رپابوو. وا ده‌زانرا له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌م، ماڵوێرانی دروستنابێته‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی، كه‌چی جه‌نگی دووه‌م به‌رپا ده‌بێت. له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، ترسناكتر له‌جه‌نگی یه‌كه‌م، ده‌یان ملیۆن مرۆڤ تیاچوو..! دیسانه‌وه ره‌شبینی، نه‌هیلیسزم، عه‌به‌سییه‌ت، وجودیزم، هه‌موو ئه‌و فه‌لسه‌فه بێتاقه‌تانه هاتنه دنیاوه‌و دواتر له‌ئه‌نجامی ئه‌م مشتومڕانه، به‌ره‌و پۆست مۆدێرنه رۆشتین، كه هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ دیموكراسی راسته‌قینه، ئازادیی راسته‌قینه‌و مه‌ده‌نییه‌تی راسته‌قینه ناكۆك ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش گۆڕاو دیسان فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنه‌ته، به‌ڵام به‌مۆدێرنه‌ته‌ی ره‌خنه‌لێگیراو ژیان به‌رده‌وامه‌و هه‌موو ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی ویستیان رێگه له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی مۆدێرنه‌ته بگرن‌و پێیانوابوو هه‌موو حێكایه‌ته گه‌وره‌كانو فه‌لسه‌فه‌كانی دنیا كۆتاییهاتووه‌و دنیا به‌ره‌و لێكهه‌ڵوه‌شانو لیبرالیزمی بێ له‌زه‌ت ده‌ڕوا، ئه‌مه‌ش كۆتاییهات. به‌ڵام هێشتا زه‌بروزه‌نگ له‌ناو مرۆڤایه‌تیدا، كۆتایی نه‌هاتووه‌و زه‌بروزه‌نگ ببینن.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێستا كانگای مه‌ترسیدارترین زه‌بروزه‌نگه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی، دوو جه‌نگ له‌جیهاندا، جه‌نگی یه‌كه‌مو دووه‌می جیهانی ئۆرۆپا به‌رپای كرد، جه‌نگی سێهه‌میش، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فێنێده‌مینتالیسته تیرۆریسته خۆكوژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م جه‌نگه‌یان به‌رپاكردووه. كه مه‌ترسی و زیانه‌كانی ئه‌م جه‌نگه له‌وه‌دانییه، كه‌متر له‌جه‌نگی یه‌كه‌مو دووه‌می جیهان، مرۆڤ ده‌كورژێ! راسته كه‌متر ده‌كوژرێ، به‌ڵام له‌چۆنێتی كوشتنی مرۆڤدا، له‌چۆنێتی كوشتنی ئاواته گه‌وره‌كانی بیر‌و هزرو فه‌لسه‌فه‌ی نوێ‌دا، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سه‌له‌فییانه، مه‌ترسییه‌كی ئێجگار گه‌وره هه‌یه.
خۆكوشتن له‌ناو شه‌قامه‌كان، خوێندنگه‌كان، بازاڕه‌كان، بۆ كوشتنی ئه‌و هه‌موو ژن‌و منداڵ‌و پیره‌و نه‌هێشتنی ئاسایشی جیهانی، نه‌هێشتنی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌هێشتنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م فێنده‌مێنتالیستانه، مه‌ترسییه‌كی ئێجگار ئێجگار گه‌وره‌یه، كه به‌داخه‌وه زه‌مینه كاریگه‌رییه‌كه‌ی فێنده‌مێنتالیزمی خۆكوژی، له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هۆی نه‌بوونی رۆشنگه‌ری له‌وڵاتی ئێمه‌دا، هێشتا سازه‌و ئه‌وان ده‌توانن له‌ناو به‌شێكی خه‌ڵكدا كاریگه‌ربن.
ئێستا، به‌پێی راپۆرته‌كانی هه‌واڵگرییو رۆژنامه‌گه‌ری له‌دنیادا، نۆ هه‌زار تیرۆریست، له‌قه‌وقازه‌وه هاتوون بۆ ناو داعش‌و ئێستا ئه‌و نۆ هه‌زاره به‌چاودێری هه‌موو هه‌واڵگرییه‌كانی دنیا، په‌رشوبڵاوبونه‌ته‌وه‌و نازانن ئه‌مانه رویان له‌كوێی دنیا، ئۆرۆپاو وڵاتان كردووه؟! نازانن چ كه‌تنێك، چ كاره‌ساتێكی تریان به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئۆرۆپا له‌ڕێگه‌ی زه‌بروزه‌نگ، خۆكوژیی‌و ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌و به‌ئۆتۆمبێل خه‌ڵك شێلان‌و كوشتن له‌شه‌قامه‌كانی پاریس، له‌نده‌ن، مه‌دردیو شیكاگۆ، خه‌ڵك بتۆقێننو ئازادیی و ئاسایشی خه‌ڵك له‌ناوبه‌رن!
مه‌ترسی ئه‌مجۆره جه‌نگه، ته‌نها جه‌نگی ته‌كنیكیو ته‌كنه‌لۆژی نییه، به‌ڵكو جه‌نگی سایكۆلۆژی مه‌ترسیداره. جه‌نگێكه، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وڵاتانی ئێمه خستۆته ژێر پرسیاره‌وه. له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر، ئه‌م جه‌نگه‌ی سه‌له‌فییه‌كان به‌رپایان كردووه، بوو به‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی ئومێدمان پێ‌بوو، له خه‌زانی عه‌ره‌بی مه‌ترسیدارتر ده‌رچوو بۆمان‌و هه‌موو وڵاتانی دیموكرات‌و ئه‌وانه‌ی كه ستراتیجی به‌دیموكراتیزه‌كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان قبوڵو په‌سه‌ند كردبوو، هه‌موویان له‌ترسی ئه‌مانه، پاشه‌كشه‌یان كرد‌و سه‌رله‌نوێ پشتیوانی له‌حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كانو داگیره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ش ده‌كه‌ن، نه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بچوك. سه‌یر بكه‌ن چ كاره‌ساتێكی گه‌وره خوڵقا! به‌هۆی ئه‌م فێنده‌مینتالیسته خۆكوژانه‌وه، كه سه‌ره‌نجام گه‌وره‌ترین ئومێد له‌مێژووی هاوچه‌رخدا، ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی ئه‌م به‌هاری عه‌ره‌بییه بوو به‌ره‌هه‌ندی دیموكراسی، ناڵێم خۆی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی بوو، به‌ڵكو ده‌ڵێم: به‌ڕه‌هه‌ندی دیموكراسی، كه ره‌نگبوو سه‌ركه‌وتنو ئاڵوگۆڕ به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و رێگایانه‌شی گرت، كه ئێستا ده‌بینین ئۆرۆپاش له‌زلهێزه‌كانه‌وه بۆ بچوك هێزه‌كان، هه‌ر هه‌موویان له كۆنگره‌ی جنێف، كۆنگره‌ی ئه‌ستانه‌و كۆنگره‌كانی تریش، ده‌یانه‌وێ حكومه‌تی سوریا، یه‌مه‌نو حكومه‌ته‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بمێنێ‌و به‌یه‌ك بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش، كه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كشێته‌وه، ره‌نجو فیداكاری میلله‌تێكی ژێر ده‌سته، كه عاشقی ئازادییه، خه‌ریكه ده‌بێته قوربانی بڕیارێكی سه‌رۆكێك، كه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌و لێتوێژینه‌وه، به‌بێ ورد بوونه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندییو سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئۆرگانییه نوێكانی نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریی‌و سیاسیی‌و كه‌لتورییه‌كانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌ریكه هه‌موو دنیا ده‌هه‌ژێتو ده‌شڵه‌ژێتو سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌دات، كه ئیستغلالی ئه‌و بڕیاره بكات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی نوێ له‌پێناو مافی ئۆتۆنۆمی، مافی چاره‌نوسو دیموكراسی، ئه‌و ئه‌زمونه نوێیه، له‌دوای حه‌وت ساڵ له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، ده‌یانه‌وێ ته‌فروتونای بكه‌ن!
زه‌بروزه‌نگی ده‌وڵه‌ت، زه‌بروزه‌نگی هێزی فێنده‌مینتالیزم، زه‌بروزه‌نگی كه‌سێكی فێنده‌مینتالیزم، هه‌ر هه‌مووی ده‌ڕژێته خانه‌ی نه‌هێشتنی ئازادییه‌كانو مافه‌كانی چاره‌نوسو ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌جیهاندا.
ئێمه، ئه‌مڕۆ به‌م دروشمه له‌سلێمانین، له‌شاره جوانه‌كه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ین كه به‌ڕاستی جگه له‌دیموكراسی، هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی ترمان نییه، چونكه له‌مێژوودا هه‌موو رێگه‌كانمان تاقیكردۆته‌وه، ته‌نها تاكه رێگه‌یه‌ك كه ده‌بێ تاسه‌ر له‌سه‌ری به‌رده‌وامبین، ته‌نها دیموكراسییه. تاكه رێگایه‌ك كه ده‌توانێ ده‌سته‌به‌ری مافه دیموكراسیه‌كانمان بكات، سۆز‌و پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان بۆ په‌یدا بكات، دیموكراسییه.
دیموكراسیش هه‌ر ئه‌وه‌نییه، كه چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، دیموكراسی بۆ ئه‌وه‌ی كون‌و كه‌له‌به‌ره‌كانی زه‌بروزه‌نگو دژایه‌تی دیموكراسی بگرین، ده‌بێ جگه له‌چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن به‌هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانیشییه‌وه، ده‌بێ ئه‌و دیارده ناخۆشانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ن بۆ توندوتیژی، سه‌رچاوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی دژه دیموكراسی به‌هێزبێ، به‌هۆی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌وه، له گه‌نده‌ڵییه‌وه، له‌ناعه‌داله‌تییه‌وه، له‌دزییه‌وه، له‌تاڵانییه‌وه‌و له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی رای گشتی كوردستانیان بێزار كردووه‌و وایانكردووه خه‌ڵك بته‌كنه‌وه له‌هه‌ڵبژاردن. واته یه‌ك مافی سیاسی له‌مێژوودا، بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌كوردستان هاتۆته‌دی، كه ئه‌ویش مافی هه‌ڵبژاردنی هاووڵاتییه، وایلێهاتووه هاووڵاتی له‌سه‌دا په‌نجا زیاتری، له‌به‌ر ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی له‌كوردستان هه‌یه، ئه‌و مافه‌ی خۆیشی ناوێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، ئاسوده‌یی له‌هه‌ناوی هاووڵاتیدا دروست نه‌كه‌ین، هزری هاووڵاتی نه‌گۆڕین له‌هزرێكی بێمتمانه‌وه بۆ هزرێكی خاوه‌ن متمانه، بێگومان به‌دڵنیاییه‌وه فێنده‌مینتالیسته‌كانو زه‌بروزه‌نگخوازه‌كان، ده‌توانن جه‌زره‌به‌ی گه‌وره‌ترمان لێبوه‌شێننو جه‌زره‌به‌ی ئێجگار گه‌وره‌ش له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی بده‌نو هیچ به‌دووریشی مه‌زانن، كێشه‌ی گه‌وره‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ئه‌تۆ بێته پێشه‌وه، كه ئێستا له‌بیركردنه‌وه‌ی هیچ لایه‌كماندا نه‌بێت.
ئومێده‌وارین، ئه‌م كۆنفرانسه به‌و توێژینه‌وه‌و بابه‌تانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌وێنێك بێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان، حزبه‌كانی كوردستان، چ ئه‌وانه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتنو چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش بوون، كه هه‌ردوولامان كه‌م هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه دیموكراسییه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ینو موتوربه‌ی بكه‌ین به‌هزری ره‌خنه‌ی راست، ره‌خنه‌ی بونیادنه‌رو فكری هاوچه‌رخی رۆشنگه‌رییو ده‌بێ هه‌موومان له‌هه‌ڵه‌كانی خۆمان ده‌رس وه‌ربگرین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی له‌ئاستی پێویستی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دابین له‌بونیادنانی دیموكراسی، له‌ئازادی، له‌كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیو سیسته‌مێكی سیكولاری راسته‌قینه.
كه باوه‌ڕموایه، هه‌رگیزاو هه‌رگیز دیموكراسی له‌كوردستاندا كامڵ نابێ، سیكولاریزم له‌كوردستاندا بونیادنانرێو ده‌ستوری پێشنیازكراو، كه پانزه ساڵه خه‌واندومانه! له‌خه‌وی هه‌ڵناستێنین، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی رۆشنگه‌ری، بونیادنه‌رانه‌ی ره‌خنه‌گرانه له‌كوردستان، به‌هۆی پلاتفۆرمی دابڕان‌و ناوه‌نده‌كانی تری زانستی‌و رۆشنگه‌رییو روناكبیرییه‌وه، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گۆڕانكاری هزری كۆمه‌ڵایه‌تی دروست نه‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كه هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وانه‌زانێ ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه پاوانی كردووه، به‌ڵكو ده‌بێ بزانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی، ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵ، ده‌سه‌ڵاتی ره‌خنه، ده‌سه‌ڵاتی به‌رده‌وامبون له‌خه‌باتی دیموكراسی، ئازادیی‌و مه‌ده‌نیش هه‌یه.
ئومێده‌وارین، ئه‌م كۆنفرانسه له‌وباره‌یه‌وه، خزمه‌ت به‌تێگه‌یشتنی دروستر، هاوچه‌رختر له‌قوڵكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگو چۆنێتی ده‌رچوون له‌زه‌بروزه‌نگ، به‌شێنه‌یی و به‌قۆناغ له‌كوردستان بێته‌دی، كه ئه‌مه‌ش خه‌ونی هه‌موو شه‌هیده‌كانمان، هه‌موو تیكۆشه‌ره‌كانمانو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ویژدانیانیاندا راستگۆن، نه‌ك له‌گه‌ڵ گیرفانیاندا ناڕاستگۆن.
زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونی هه‌موولایه‌كتان، ئومێده‌وارم ئه‌م دوو رۆژه له‌كۆنفرانسدا، بابه‌تی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش بكرێت (كه‌دواتر سه‌رجه‌میان چاپده‌كه‌ین)، بابه‌تی ئه‌وتۆبێ، كه بتوانێ به‌رجه‌سته‌كاری وته جوانه‌كانی كاكه دكتۆر عادل باخه‌وان بێ، كه وه‌سفو مه‌دحی هه‌موو كه‌سێكی كرد، ته‌نها خۆی مایه‌وه من وه‌سفی بكه‌م، بۆیه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیشی نه‌بوایه، ئێمه (پلاتفۆرمی دابڕان)و خانه‌ی زانسته‌مرۆییه‌كانی پاریس، نه‌ده‌گه‌یشتینه یه‌كو ئه‌م كۆنفرانسانه‌مان به‌یه‌كه‌وه نه‌ده‌كرد.
زۆر سوپاس بۆ جه‌نابی باڵیۆزی فه‌ره‌نسا، بۆ په‌رله‌مانتارانی عیراق، بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌و كاربه‌ده‌ستو رۆشنبیر‌و سه‌رۆكو مامۆستایانی زانكۆ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاتی خۆیان به‌خشیوه به‌كۆنفرانسو ته‌شریفیان هێناوه، زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24