riklam

فه‌ره‌نسا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ زانكۆی لیۆن روویدا

جیهان 03:56 PM - 2019-01-17
.

.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بینای زانكۆی لیۆنی باشوری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا 3 كه‌س برینداربوون.

ئاژانسه‌كانی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ 17-1-2019، بڵاویانكرده‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی غاز له‌ بینای زانكۆی لیۆن له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا 2 كه‌س برینداربوون.

 ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی گڕگرتنی دوو بوتڵی گه‌وره‌ی غازه‌وه‌ بووه‌ له‌ناو به‌شێكی بینای زانكۆكه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بیناكه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر بیناكه‌ كه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ زاری به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی ئه‌و شاره‌وه‌ ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، كه‌ به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ تیرۆرستی نه‌بووه‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غازه‌وه‌ بووه‌ له‌ بیناكه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket