riklam

پێداویستیەكانی پێوەری زیرەك گەیشتە سلێمانی

کوردستان 03:47 PM - 2019-01-17
.

.

كارەبای سلێمانی رایگەیاند: كەرەستەو پێداویستەكانی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا گەیشتۆتە گەنجینەكانیان و دەستبەدانانی پێوەرەكان دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە كەرەستەو پێداویستەكانی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا گەیشتۆتە گەنجینەكانی بەڕێوەبەرایەتیان.

لەوبارەیەوە، ئەندازیار سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: وەك قۆناغی یەكەمی پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، بەشێك لە كەرەستەو پێداویستیەكانی گەیشتە گەنجینەكانمان.

دەشڵێت: گەنجیەكی زۆر باش بۆ كەرەستەو پێداویستەكانی پێوەری زیرەك دابینكراوە كە تیایدا گۆكا دەكرێت.

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە دوای گەیشتنی قۆناغەكەكانی دیكەی كەرەستەو پێداویستییەكانی لە ئایندەكی نزیكدا دەستبەدانانی پێوەرەكان دەكرێت.

پرۆژەی پێوەری زیرەكی یەكێكە لە پرۆرژە گەورانەی وەزارەتی كارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشەكانی كارەبای دادەنێت، وەك بەشێك لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبای و بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەباش لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 1.5 ملیۆن هاوبەشی كارەبا هەیە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket