riklam

ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ كه‌س راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 01:06 PM - 2019-01-17
.

.

به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره‌ تاوانێك و دزیكردن و كاری نایاسایی، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان به‌بڕیاری دادوه‌ر 3 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ راگه‌یه‌نراوه‌،  ڕۆژی  15-1-2018 له‌شاری سلێمانی، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 443 ) له‌ یاسای سزادانی عێراقی، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ 3 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ناوه‌كانی:

-1تاوانبار ( س ، م , ێ ) خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی  پێنجوێنه‌ .

-2تاوانبار ( ڕ ، م , پ ) خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕانیه‌یه‌ .

-3تاوانبار ( ڕ ، ع , ح ) خه‌ڵكی ناحیه‌ی سیروانه‌ .

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ تۆمه‌تباره‌كان بۆ كاركردن هاتوون بۆ ناو شاری سلێمانی و له‌وێ یه‌كیان ناسیووه‌، دواتر هه‌ستاون به‌دزینیكردن له‌ دوكانه‌كانی ناو بازاڕ  و چه‌ندین دزی جۆراوجۆر، وه‌ك دزینی موه‌لیده‌ی كاره‌بایی مالاَن وه‌ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵكی و به‌دار لێیان داوه‌و دواتر چه‌ند پاره‌ی پێبوبێت بردویانه‌.

له‌ ئێستاشدا به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia  راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket