riklam

كاتی كۆتایی هاتنی به‌فربارین راده‌گه‌یه‌نرێت

کوردستان 11:45 AM - 2019-01-17
.

.

كه‌شناسی رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ هه‌ینی، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ باران و به‌فر بارینه‌ كۆتای دێت كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ریه‌كه‌ ته‌نها له‌ سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ دوو راگه‌یه‌نراودا پێشبینی كه‌شوهه‌وای 48 سه‌عاتی داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 17-1-2018 كه‌ش ساردو به‌فرو باران ده‌بێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش: سبه‌ینێ هه‌ینی  له‌كاته‌كانی به‌یانیدا كه‌شی هه‌رێم ته‌ماوی ده‌بێت و ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی شه‌خته‌.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ باران و به‌فر بارینه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی كۆتای دێت كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و كاریگه‌ریه‌كه‌ ته‌نها له‌ سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی كه‌شناسی هه‌رێم

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كان به‌وێنه‌...

12.jpg

13.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket