riklam

مه‌لا به‌ختیار: سلێمانی پێشه‌نگه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كاندا

کوردستان 11:17 AM - 2019-01-17
.

.

پلاتفۆڕمی دابڕان و خانه‌ی زانسته‌ مرۆییه‌كانی پاریس، كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش له‌ژێر ناونیشانی (زه‌بروزه‌نگ و چونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ زه‌بروزه‌نگ) له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد، كه‌ تێیدا چه‌ندین توێژه‌ر و سۆسیۆلۆگی به‌ناوبانگی جیهانی و ناوخۆیی به‌شداریی له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17-1-2019، پلاتفۆڕمی دابڕان و خانه‌ی زانسته‌ مرۆییه‌كانی پاریس، كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش له‌ژێر ناونیشانی (زه‌بروزه‌نگ و چونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ زه‌بروزه‌نگ) له‌ هۆڵی هۆتێل رامادای شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاریشه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ هه‌تاوه‌كو سبه‌ینێ هه‌ینی به‌رده‌وامبێت، كه‌ تێیدا چه‌ندین توێژه‌ر و سۆسیۆلۆگی به‌ناوبانگی جیهانی و ناوخۆیی به‌شدارییان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كردووه‌.

بڕیاره‌ له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا 30 توێژه‌ر توێژینه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، بابه‌تی توێژینه‌وه‌كانیش هه‌مه‌چه‌شنن و له‌چه‌ند بوارێكی جیاجیادایه‌، به‌ڵام ئامانج له‌سه‌رجه‌میان ده‌رچونه‌ له‌ دیارده‌ی زه‌بروزه‌نگه‌.

له‌سه‌ره‌تادا مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسه‌كه‌ رایگه‌یاند: پلاتفۆڕمی دابڕان یه‌كه‌م پلات فۆڕمه‌ له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و جێگه‌ی شانازییه‌ خانه‌ی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی پاریس و پرۆفیسۆر میشێل ڤیڤیۆركا به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌كه‌ بایه‌خی رۆشنگه‌رییان له‌كوردستاندا زانیووه‌ و  ئامادده‌ی به‌ستنی گرێبه‌ستبوون له‌گه‌ڵماندا.

وتیشی: له‌ مانگی داهاتوودا چواره‌م كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان سازده‌كه‌ین.

مه‌لابه‌ختیار وتیشی:  توێژینه‌وه‌كانمان بۆ بزوتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن رێژی بێ پایان له‌ هه‌موو دین و بیر و را جیاوازه‌كان بگرین.

راشیگه‌یاند: شاری سلێمانی پێشه‌نگه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كاندا و له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ دروستبووه‌ ببێته‌ بنكه‌ی دیموكراسیه‌ت و رۆشنگه‌ری.

هه‌روه‌ك وتیشی: تا ئێستا نه‌توانراوه‌ زه‌برو زه‌نگ له‌ جیهاندا بنه‌بڕ بكرێت و مرۆڤایه‌تیش نه‌یتوانیوه‌ له‌وخانه‌یه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket