riklam

ڤیدیۆ.. نوێنه‌ری گۆڕان له‌كۆمسیۆن دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیدا ده‌نێت

عیراق 10:51 AM - 2019-01-17
.

.

له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی دورخراوه‌ی كۆمسیۆنی له‌سه‌ر پشكی به‌زووتنه‌وه‌ی گۆڕان دان به‌و تاوانه‌دا ده‌نێت و داوای لێبوردن له‌ كۆمسیاران و ده‌نگده‌رانی عیراق ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌ سه‌رو به‌ندنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕوبه‌روی كۆمسیۆنی كرده‌وه‌.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا سه‌عید كاكه‌یی ده‌ڵێت: من هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم له‌به‌رده‌ستدانه‌بوو له‌سه‌ر ساخته‌كاری پرۆسه‌كه‌ و تێوه‌گلاندنی كۆمسیاران له‌ فرتوفێڵی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو له‌ژێر فشاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌و بارودۆخه‌م دروستكرد.

سه‌عید كاكه‌یی نوێنه‌ری گۆڕان له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆییدا داوای لێبوردن له‌ ئه‌ندامانی كۆمسیۆن ده‌كات و ده‌ڵێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن گه‌نده‌ڵی یاخود ته‌زویری كردبێت.

له‌و دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌دا كه‌له‌ كاتی داوای لێبودرنی سه‌عید كاكه‌یی نوێنه‌ری گۆڕان له‌ ئه‌ندامانی كمۆسیاران تۆمار كراوه‌ سه‌عید كاكه‌یی چه‌ند جارێك داوای لێبودرن ده‌كات و دان به‌ هه‌ڵه‌ی خۆیدا ده‌نێت .

ده‌شڵێت، هیچ كه‌سێك له‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ڵه‌ پارێزراو نییه‌، بۆیه‌ داوای لێبوردن له‌ هه‌ر تاكێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌م داوای لێبوردنه‌شدا دان به‌بێ تاوانی ئێوه‌دا ده‌نێم و هیچ كه‌سێكتان له‌لایه‌ن منه‌وه‌ تۆمه‌تبار نین به‌ ته‌زویر یاخود گه‌نده‌ڵی، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم له‌سه‌رتان نییه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت له‌هیچ كارێكی ته‌زویر یاخود گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلابن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، خودا ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێت كه‌ له‌ رێی راگه‌یاندن و له‌ رێی گوشاره‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ هانی تێكدانی بارودۆخه‌كه‌یان ده‌دا، بۆیه‌ جارێكی دیكه‌ ده‌ڵێم داوای لێبوردن له‌ هه‌ر تاكێكی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ڕێزه‌ ده‌كه‌م و داواتان لێده‌كه‌م بمبه‌خشن له‌ كاتێكدا كه‌ توانای به‌خشینتان هه‌یه‌".


PUKmedia  له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌


ده‌قی بینینی ڤیدیۆی داوای لێبوردنی سه‌عدی كاكه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket