riklam

یاسا ناسێك: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان مافێكی ده‌ستورییه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:56 AM - 2019-01-17
.

.

سكرتارییه‌ت و لێپسراوی كۆمسیۆنی چاوێری رێكخستن پێشوازیان له‌ وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و دواین پێشهاته‌ سیاسیه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك تاوتوێ كرا.

زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنی ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و هه‌ڤاڵانی یاوه‌ری كرد و له‌ دیدارێكدا دواین گۆرانكاری و پێشهاته‌ سیاسیه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی كورد له‌ پشكی یه‌كێتی و دۆخی ئه‌منی و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك تاوتوێ كرا.

زوبێر عوسمان وتی: كه‌ركوك قودسی كوردستان و قه‌ڵای سه‌وزی یه‌كێتییه‌كانه‌ و پێگه‌ و پاییه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان بۆ كورد و یه‌كێتی به‌گرنگ وه‌سف كرد و پیرۆزبایی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌ كه‌ركوك له‌ هه‌موو كوردێك و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك كرد.

لای خۆشیه‌وه‌ چێنه‌ر عه‌لی جۆڵا یاساناس و جێگری دووه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی رایگه‌یاند: كه‌ركوك شاری پێكه‌وه‌ ژیانی پێكهاته‌كانه‌ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ كورد و یه‌كێتی هه‌یه‌ و شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین.

وێرای به‌رنرخاندنی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان وتیشی: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان مافێكی ده‌ستوری و قانونییه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ دادگای ئیتحادی یه‌كلاییده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌تیف نێروه‌یی بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بۆ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌گرنگ وه‌سف كرد و سوپاسی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت و هه‌ماهه‌نگی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك بووه‌.

PUKmedia

6.jpg

7.jpg

8.jpg

9.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket