riklam

بەغدا بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و كەركوك دەردەكات

ئابوری 07:25 PM - 2019-01-16
.

.

بەغدا بڕیاریدا هەموو خاڵەكانی پشكنین و وردبینی لەنێوان هەرێم و كەركوك یەكخستنی رسوماتی گومرگیش لەهەموو بازگە سنورییەكان بەبازگە سنورییەكانی هەرێمەوە.

 بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئاماژەی بەوەداوە ئەمڕۆ 16ی كانونی دووەمی 2019،  فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عیراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی كاروباری ئابوری كرد بەئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ وپارێزگاری بانكی ناوەندی و سەرۆكی دەستەی نیشتمانی وەبەرهێنان و راوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیران ونوێنەری وەزیری نەوت و و عەلی سندی وەزیری پلاندان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و كادیری پێشكەوتوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی بازگە گشتییەكان و سەرۆكی دەستەی گشتی گومرگ و ژمارەیەك لەڕاوێژكارو بەڕێوەبەران.

ئەوەش هاتووە: لیژنەی كاروباری ئابووری چەند بڕیارێكی دەركرد، لەوانەش یەكخستنی رسومی گومرگی لەهەموو بازگە سنورییەكان بەبازگە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، بەهۆی ئەو سودە ئابورییە گرنگانەی لەم بوارەدا بۆ هەموو عیراق دەگەڕێتەوەو رێكخستن و ئاسانكردنی هاتنی كاڵای پێویست و وەگەڕخستنی بازرگانی و یەكخستنی مۆڵەتی هاوردەكردن و بەدیكۆمێنتكردن و پێدانی باوەڕنامە (تصدیق) ی پێویست لەم بوارەدا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، لیژنەكە بڕیاریداوە بەلادانی هەموو خاڵەكانی پشكنین و وردبینی لەهەریەك لە (فایدە، شێراوە لە باكووری كەركوك، لەیلان لە رۆژهەڵاتی كەركوك)، بۆ هاندان و پێشخستنی بازرگانی ناوخۆ و ئاسانكردنی هاتووچۆی كاڵا لەناوخۆی عیراق.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە رێوشوێنی بازرگانیكردن بەزێڕو كانزای بەهادار رێكبخرێتەوەو كار بەیاسای وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق بكرێت لە هەموو بازگە سنوورییەكان بۆ ئاسانكردنی لیژنە هاوپەیوەندییەكان، بڕیاریشدراوە هەموو بازگە سنورییەكان بڕیاری پاراستنی بەرهەمی نیشتیمانی جێبەجێ بكەن و پابەند بن بەساڵنامەی كشتوكاڵی بۆ هاندانی بەرهەمی خۆماڵی.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket