riklam

حاكم قادر: ده‌بێت پاداشتی كه‌سوكاری شه‌هیدان بده‌ینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:27 PM - 2019-01-16
.

.

له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و لێپرسراوانی هۆبه‌كانی 12 بانكی سلێمانی حاكو قادر ستایشی رۆڵی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كرد له‌ راپه‌اندنی كاره‌كانیاندا.

كەمكردنەوەی ناڕەزاییەكانی خەڵك وبەدەنگەوە چوونی كێشەو كەموكوڕییەكانیان , ڕایی كردنی مامەلە یاساییەكانیان , دژایەتی كردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی دیاردەی دزێوی گەندەڵی و كەمكردنەوەو نەهێشتنی ئالۆزی ڕۆتین , دەستپاك ودڵسۆز بۆ ئەرك ونیشتمانەكەی , ناسنامەی  فەرمانبەرانی بەئەمەكی حكومەتە لەنێو ڕێكخستنەكانی یەكێتی دا.

ئەو ووتانەی هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەلبەندی  ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ,
لەسەرپەرشتیكردنی ئەو كۆبونەوەیەوە هات كەسەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوی هۆبەكانی (12) بانكی شاری سلێمانیدا ئەنجامی دا .

لەدرێژەی ووتەكانیدا و پاش گوێگرتن لەداخوازی وكێشەو كەموكوڕییەكانیان, داوای لێكردن هەوڵەكانيان بخەنەگەڕو خزمەتی زیاتر هاوبەش وهەموو ئەو هاووڵاتیانە بكەن كەسەردانيان دەكەن بەتایبەت كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان كەنازیان بەسەرمانەوە هەیە , بۆیە پێویستە لەبەرامبەر داخوازییەكانیان لەپاداشتی ئەهەموو قوربانیانەی بەخشیویانە بە خزمەتكردنیان زۆرترین پاداشتیان بدەینەوە .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket